گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

داوایەکى بارزانى لەسەدر ئاشکراکرا

2021.12.22 - 22:38
App store icon Play store icon Play store icon
داوایەکى بارزانى لەسەدر ئاشکراکرا

ناس کورد-

 

ئەندامێکى هاوپەیمانى دەوڵەتى یاسا رایگەیاند، مەسعود بارزانى داواى لەموقتەدا سەدر کردووە شیعە یەکگرتوو بێت بۆ پێکهێنانى حکومەتى داهاتوو، ئەوەش خواستى پارتى بۆ حکومەتى تەوافوقى نیشان دەدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

حەیدەر لامى (22ی کانونی یەکەمی 2021) لەچاوپێکەوتنێکى تەلەفزیۆنیدا وتى "بارزانى پاشەکشەى لە هەڵوێستەکەى نەکردووە لەبارەى گفتوگۆ لەگەڵ شیعە بەڵام بەمەرجى ئەوەى یەکگرتوو بن".

 

وتیشى "ئەگەر حکومەتى زۆرینە بێت لەنێوان کورد و سەدرییەکان یەکلایی دەکرێتەوە، بەپێی ئەو جموجۆڵانەى تا ئێستا لەئارادان".

 

لامى جەختیکردەوە، بارزانى داواى لەسەدر کردووە شیعە یەکگرتوو بێت، ئەوەش بەڵگەیە لەسەر خواستى سەرۆکى پارتى بۆ پێکهێنانى حکومەتى تەوافوقى.

 

پێشتر ئەحمەد ئەسەدى سەرۆکى گردبونەوەى سەنەدى نیشتیمانى رایگەیاند، شاندى چوارچێوەى هەماهەنگى لەسەردانەکەیدا بۆ لاى پارتى و یەکێتى دەستپێشخەرییەکى دوو خاڵیان خستووەتەڕوو بۆ دەرچوون لە قەیرانى سیاسی و دۆزینەوەى چارەسەرى خێرا.  

  

ئەسەدى  (22ی کانونی یەکەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، خاڵى یەکەمى دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە بەردەوام بوونى هەنگاوە یاساییەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژى ئەنجامى هەڵبژاردن و بەدواداچوونى سکاڵاى پێشکەشکراو بۆ بەردەم دادگاى فیدراڵى و رێزگرتن لە بڕیارى دادگا.  

  

دەشڵێت، خاڵى دووەمى دەستپێشخەرییەکەیان لێکتێگەیشتنى سیاسییە بۆ بەڕێوەبردنى قۆناغى داهاتوو لەناویاندا تێپەڕاندنى قەیرانى ئەنجامى هەڵبژاردن و پێکهێنانى حکومەتێکى گشتگیر.  

  

بەوتەى ئەسەدى لەکۆبوونەوەکانى شاندى چوارچێوەى هەماهەنگى لەگەڵ پارتى و یەکێتى و سەرۆکى هەرێم، لێکتێگەیشتن و تەوافوق هاتووەتە ئارا لەو بارەیەوە، سەرکردایەتى حزبەکان جەختیان کردووەتەوە نابنە لایەنگر لەدژى لایەنێکى دیکە بەڵکو کاردەکەن بۆ نزیککردنەوەى بۆچوونەکان.