گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەمەنى یاسایی بەرزکرایەوە

’’دوو جۆر چەک’’..وەرگرتنى مۆڵەتى چەک هەڵگرتن لەهەرێم دەگۆڕدرێت

2021.12.22 - 21:15
App store icon Play store icon Play store icon
’’دوو جۆر چەک’’..وەرگرتنى مۆڵەتى چەک هەڵگرتن لەهەرێم دەگۆڕدرێت

ناس کورد-



وەزیرى ناوخۆى هەرێم رایگەیاند، وەرگرتنى مۆڵەتى چەک هەڵگرتن لەهەرێم دەگۆڕدرێت و رێوشوێى توندى بۆ دادەنرێت، تەمەنى یاسایش بۆ هەڵگرتنى چەک بۆ 21 ساڵ بەرزکراوەتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

رێبەر ئەحمەد (22ی کانونی یەکەمی 2021) لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا باسى لەوەکرد، بەشێکى زۆرى ئەندامانى پەرلەمان پشتیوانى رەشنوسى پڕۆژە یاساى چەکیان کردووە کە لەماوەیەکى کەمدا خوێندنەوەى دووەمى بۆ کرا.

 

وتیشى لەمەودوا دیاردەى مۆڵەتدان بەشێوەیەکى جیاوازتر دەبێت، ئەو شوێنانەشى کە چەک دەفرۆشن دەبێت مۆڵەت وەربگرن.

 

وەزیرى ناوخۆ باسى لەوەشکرد، تەنها رێگە بە چەکى ئاگرین (7.62) ملم و دەمانچە دەدرێت کە هاوڵاتیان دواى وەرگرتنى مۆڵەت بتوانن هەڵیبگرن، لەگەڵ ئەوەشدا دەبێت هۆکارى هەڵگرتنى چەک و مۆڵەتەکە رون بێت و مەرجى زۆر توندى تێدایە و چاودێریش دەکرێت.

 

ئەوەشى خستەڕوو، کە تەمەنى یاسایی بۆ هەڵگرتنى چەک لە 18 ساڵەوە بۆ 21 ساڵ بەرزکراوەتەوە.

 

لەبارەى جوڵانى هێز لەهەندێ ناوچەى هەرێم، وەزیرى ناوخۆ وتى "جوڵاندنى هێز لەدەرەوەى یاسا نایاساییە، هەر فەوجێک بەناوى هەر کەسێکەوە بێت بەدەرە لە یاسا، هێز هێزى پێشمەرگەیە و دەبێت لایەنەکان پاڵپشتى چاکسازى بکەن بۆ یەکگرتنەوەى پێشمەرگە".