گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆبوونەوەى پەرلەمانیان بایکۆتکرد

2021.12.22 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
گۆڕان و کۆمەڵ و یەکگرتوو کۆبوونەوەى پەرلەمانیان بایکۆتکرد

ناس کورد-

 

هەر سێ فراکسیۆنى گۆڕان، کۆمەڵ و یەکگرتوو بایکۆتى کۆبوونەوەى پەرلەمانیان کرد بەهۆى ناڕەزاییان لەسەر پڕۆژە یاساى تایبەت بە چەک.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سەرچنار ئەحمەد پەرلەمانتارى فراکسیۆنى یەکگرتوو لە کۆنفرانسێکى رۆژنامەنوسیدا  (22ی کانونی یەکەمی 2021)  رایگەیاند، لەسەر کۆى پڕۆژە یاساکە تێبینیان هەبووە، بەتایبەت ماددەى پەیوەندیدار بە سزادان، هێنانەوەى دوبارەى یاساى تیرۆر، 

 

وتیشى خاڵێکى دیکە کە تێبینیان هەبووە راگەیاندنى حاڵەتى نائاساییە لەلایەن وەزیرى ناوخۆوە لەکاتێکدا ئەوە پێویستە لەدەسەڵاتى ئەنجومەنى وەزیران و پەرلەماندا بێت.

 

لاى خۆیەوە، عەلى حەمەساڵح پەرلەمانتارى فرکسیۆنى گۆڕان باسى لەوەکرد، بەپێی پڕۆژەکە ئەگەر گروپێک یاخى بن و چەکى بێ مۆڵەتیان پێبێت سزاکەیان سێدارەیە، لەکاتێکدا لەکوردستان چەک زۆر بەربڵاوە، ئەوان ترسیان هەیە ئەو ماددەیە بۆ سەکوتکارى و مەبەستى دیکە و بەرتەسککردنەوەى ئازادى بەکاربهێنرێت.