گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تا ئێستا هەرێم نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردووە

زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی نەوتی عێراقە لە كانونی دووەمی 2019

2019.03.12 - 21:20
زیاتر لە شەش ملیار دۆلار داهاتی فرۆشی نەوتی عێراقە لە كانونی دووەمی 2019

 

 

ناس کورد-

 

 

داهاتی عێراق لە فرۆشی نەوتی خاو بۆ مانگی كانونی دووەمی 2019 گەیشتوتە زیاترە لە شەش ملیار دولار، ئەوەش لە فرۆشی 110 ملیۆن بەرمیل نەوت کە نرخی  هەر بەرمیلێک 56 دۆلاربووە، وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراقیش دەڵێت تا ئێستا هەرێم نەوتی ڕادەستی بەغدا نەکردووە.

 

 

عاسم جیهاد وتەبێژی وەزارەتی نەوتی عێراق  ئاشكرای كرد كە قەبارە نەوتی هەناردەكراوی عێراق لە مانگی كانونی دووەمی راِبردودا لە بلۆكەكانی ناوەڕاست و باشوری عێراق گەیشتوتە 110 ملیۆن و 245 هەزار و 281 هەزار بەرمیل، داهاتەکەشی گەیشتووەتە 6 ملیار و 223 دۆلار و 744 هەزار دۆلار.

 

هەرچی پەیوەندی بە نەوتی كەركوكەوە هەیە، وتەبێژەكەی وەزارەتی نەوت ئاماژەی بۆ ئەوە کردووە کە كۆی  نەوتی خاوی هەناردەكراوی بلۆكەكانی كەركوك بەرەو بەندەری جەیهانی توركی گەیشتوەتە نزیكەی دوو ملیۆن و 315 هەزار و 744 هەزار بەرمیل نەوت، داهاتەکەشی بریتیبووە لە 130 ملیۆن و 284 هەزار و 556 هەزار دۆلار.

عاسم جیهاد ئەوەشی راگەیاند کە 33 كۆمپانیای جیهانی كاری هەڵگرتن و گواستنەوەی ئەو بڕە نەوتەی عێراقیان كردووە لە ڕێگای بەندەرەكانی بەسرە و خۆر عومەیە و جەیهانی توركییەوە .

لە بارەی نەوتی هەرێمەوە، لە لێدوانێکدا بۆ ناس کورد، عاسم جیهاد  ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كە تا ئێستا هیج بڕە نەوتێک لە هەرێمی كوردستان و بەپێی ڕێککەوتنی 250 هەزار بەرمیلەکەی نێوان هەولێر و بەغدا، ڕادەستی وەزارەتی نەوت نەکراوە، هەروەها باسی لەوەش کرد کە هەوڵەكان چڕكراونەتەوە بۆ ئەنجامدانی كۆبونەوەیەكی دووقوڵی نێوان هەولێر و بەغدا لە ئایندەیەكی نزیكدا "بۆ لێكتێگەیشتن و جێبەجێكردنی یاسای بودجە".