گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

هۆشدارى توند بۆ ئەو فەرمانبەرانەى تا 10 رۆژى دیکە ڤاکسین وەرناگرن

2021.12.22 - 19:23
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارى توند بۆ ئەو فەرمانبەرانەى تا 10 رۆژى دیکە ڤاکسین وەرناگرن

ناس کورد-

 

بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندرووستی هەڵەبجە رایگەیاند، هەر فەرمانبەرێک تا پێش 1/1/2022 ژەمە ڤاکسینى وەرنەگرتبێت مامەڵەی یاسایی لەگەڵ دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

سنور حامید جێگی بەڕێوبەری گشتی تەندرووستی هەڵەبجە لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، پارێزگاری هەڵەبجە گشتاندنی بۆ نوسراوەکەی وەزارەتی داد کردووە و پێویستە فەرمانبەر پێش 1/1/2022ڤاکسین وەرگرن دەنا مامەڵەی یاساییان لەگەڵ دەکرێت، هاوکات هەر هاووڵاتیەک ڤاکسینی وەرنەگرتبێت کارەکانی لەتەندرووستی هەڵەبجە بۆ ڕایی ناکرێت.

 

لاى خۆیەوە، ئەکرەم محمد ئاغا بەڕێوبەری خۆپاراستنی تەندرووستی هەڵەبجە ئاماژەى بەوەکرد، لە یەک شەممەوە 45 هەزار دۆزمان پێ دەگات، سەرجەم تیمە گەڕۆک و جێگیرەکانمان ئامادەن بۆ پێدانی ڤاکسین بە هاوڵاتیان.

 

پێشتر وەزارەتی دادی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کرد و هۆشداریدا هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت لەدوای 1 - 1 - 2021 ناتوانێت دەوام بکات.   

 

لە نوسراوەکەدا کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی ھەرێم لەسەرە و (15ی کانونی یەکەمی 2021) دەرکراوە، ئاڕاستەی ھەریەک لە ئەنجومەنی شورای ھەرێم، سەرۆکایەتی دەستەی سەرپەرشتیاری دادیی، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگای دادوەریی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەکانی داد کردووە.   

  

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، " ھەر فەرمانبەرێک تا سەری ساڵی نوێ ڤاکیسنی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت."   

  

ئەوەش هاتووە، " پێویستە تا 1ی کانوونی دووەمی 2021، فەرمانبەرانی ھەردوو راژەی شارستانیی و سەربازیی ڤاکسین وەربگرن و بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستیی گشتیی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت (قـانون إنضباط مـوظفــي الـدولــة) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت."   

  

بەگوێرەی نوسراوەکە، " هەر لە دوای ئەو وادەیە، ھیچ ھاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین."