ناس کورد-
ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەى ئەنجامدا و چەند بڕیارێکى دەرکرد.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى دارایی (22ی کانونی یەکەمی 2021)، ئەنجومەنەکە بڕیاریداوە هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سندوق و پشت بەستن بە شارەزاکانیان لەم بوارە.
دەقى راگەیەنراوەکە:
سەر لە بەیانی ئەمرۆ چوار شەممە ڕێکەوتی 2021/12/22، بە مەبەستی دەست بەکاربوونی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان، یەکەم کۆبونەوەی ئەنجومەنی ناوبراو بە بەشداری هەموو ئەندامانی ئەنجومەنەکە بەڕێوەچوو.
شایەنی ئاماژە پێدانە: ڕێکەوتی 2021/12/22، هاوکاتە لەگەڵ دەست بەکاربوونی ئەنجومەنەکە، لەمیانی بەڕێوەچوونی یەکەم کۆبوونەوەی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشینی چەند بڕیار و ڕاسپاردەیەکیان خستەڕوو بە مەبەستی بەرەوپێش بردنی کارەکانیان لە ئەنجومەنەکە.
بڕیاردرا ئەنجومەن هەماهەنگی بکات لەگەڵ دەستەی خانەنشینی نیشتمانی و سندوقی خانەنشینی حکومەتی عێراقی فیدرال بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەوان لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی سندوق و پشت بەستن بە شارەزاکانیان لەم بوارە.
ئەوەی ماوەتەوە بڵێین: ئەندامانی بەڕێوەبردنی ئەنجومەنی سندوقی خانەنشین لە (9) کەسی تایبەتمەند پێک هاتووە، لە هەریەک لە (وەزارەتی دارایی و ئابووری و بانکی ناوەندی عێراق/لقی هەرێمی کوردستان و وەزارەتەکانی پلان دانان و پێشمەرگەو ناوخۆ و ئەنجومەنی ئاسایش) سەرپەرشتی دەکەن.