گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەکێتى شاندێک دەنێرێتە بەغدا

2021.12.22 - 18:00
App store icon Play store icon Play store icon
یەکێتى شاندێک دەنێرێتە بەغدا

ناس کورد-

 

یەکێتى نیشتیمانى کوردستان بڕیاریدا شاندێک رەوانەى بەغدا بکات، بەمەبەستى گفتوگۆکردن لەگەڵ لایەنەکان بۆ پیکهێنانى حکومەتى نوێى عێراق.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەو بڕیارە دواى کۆبوونەوەى یەکێتى و چوارچێوەى هەماهەنگى شیعەکان (22ی کانونی یەکەمی 2021) لە هەولێر راگەیەنرا کە تێیدا پرسی پێکهێنانى حکومەتى نوێیان تاوتوێکرد، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوى کۆتایی کۆبوونەوەکە.

 

بەپێی راگەیەنراوەکە کە دەست "ناس کورد، کەوتووە، لەکۆبوونەوەکەدا گفتوگۆکرا لەبارەى دوایین پەرەسەندنە سیاسییەکان و قۆناغی دوای هەڵبژاردنەکان و هەوڵەکانی پێکهێنانی حکومەتى نوێى عیراق.

 

ئاماژە بەوەشکراوە، لەوبارەیەوە وەفدی میوان، بۆچونی هێزەکانی چوارچێوەى هەماهەنگیان خستەڕوو لەپێناو بەدیهێنانی هاوسەنگی سیاسی کە پێویستە بۆ زامنکردنی گێڕانەوەى سەقامگیری سستمی سیاسی.

 

هەر بەپێی راگەیەنراوەکە، هەردوولا پێویستی بەردەوامبوون لەسەر هەوڵەکانی نزیککردنەوەی بۆچوونی لایەنە سیاسییەکانیان دووپاتکردەوە لەپێناو بەدیهێنانی بەرژەوەندییە گشتییەکان  کە ئەوەش بە حکومەتێکی خزمەتگوزار دەکرێت کە داخوازی ھاوڵاتیان بە‌دیبھێنێت. هاوکات جەختیش لەسەر شەراکەت و هاوسەنگی لەپرۆسەى حوکمڕانیدا کرایەوە.

 

لە کۆبونەوەکەدا وەفدی یەکێتی بە وەفدی میوانی راگەیاند کە لەگەڵ چارەسەرکردنی گرفتەکانن لەڕێی گفتوگۆ و یەک خستنی ریزەکان لەپێناو گەلانی عێراق بەگشتی. باسیان لەوەشکرد وەفدێکی یەکێتی دەچێتە بەغدا بە مەبەستی گفتوگۆ کردن لەگەڵ لایەنە سیاسیییەکان لەبارەی پێکهێنانی حکومەتێک کە توانای خزمەتکردنی هاوڵاتییانی هەبێت و هەروەها بتوانێت رووبەڕووی مەترسییەکانی داعش ببێتە‌وە لەگەڵ بنبڕکردنی گەندەڵییەکان و چاکسازی راستەقینە ئە‌نجامبدات، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوەکە.