گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ناوەڕۆکى دەستپێشخەرییەکە

هێزە ناڕازییە شیعەکان دەستپێشخەرییەکى دوو خاڵیان خستە بەردەم پارتى و یەکێتى

2021.12.22 - 17:56
App store icon Play store icon Play store icon
هێزە ناڕازییە شیعەکان دەستپێشخەرییەکى دوو خاڵیان خستە بەردەم پارتى و یەکێتى

ناس کورد-

 

ئەحمەد ئەسەدى سەرۆکى گردبونەوەى سەنەدى نیشتیمانى رایگەیاند، شاندى چوارچێوەى هەماهەنگى لەسەردانەکەیدا بۆ لاى پارتى و یەکێتى دەستپێشخەرییەکى دوو خاڵیان خستووەتەڕوو بۆ دەرچوون لە قەیرانى سیاسی و دۆزینەوەى چارەسەرى خێرا.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەسەدى  (22ی کانونی یەکەمی 2021) لە راگەیەنراوێکدا کە دەست "ناس کورد" کەوتووە ئاماژەى بەوەکردووە، خاڵى یەکەمى دەستپێشخەرییەکە بریتییە لە بەردەوام بوونى هەنگاوە یاساییەکان بۆ ناڕەزایی دەربڕین دژى ئەنجامى هەڵبژاردن و بەدواداچوونى سکاڵاى پێشکەشکراو بۆ بەردەم دادگاى فیدراڵى و رێزگرتن لە بڕیارى دادگا.

 

دەشڵێت، خاڵى دووەمى دەستپێشخەرییەکەیان لێکتێگەیشتنى سیاسییە بۆ بەڕێوەبردنى قۆناغى داهاتوو لەناویاندا تێپەڕاندنى قەیرانى ئەنجامى هەڵبژاردن و پێکهێنانى حکومەتێکى گشتگیر.

 

بەوتەى ئەسەدى لەکۆبوونەوەکانى شاندى چوارچێوەى هەماهەنگى لەگەڵ پارتى و یەکێتى و سەرۆکى هەرێم، لێکتێگەیشتن و تەوافوق هاتووەتە ئارا لەو بارەیەوە، سەرکردایەتى حزبەکان جەختیان کردووەتەوە نابنە لایەنگر لەدژى لایەنێکى دیکە بەڵکو کاردەکەن بۆ نزیککردنەوەى بۆچوونەکان.