ناس کورد-
وەزیری تەندروستیی تورکیا رایگەیاند، ڤاکسینی "تۆرکۆڤاک"ى دژە کۆرۆنا رەزامەندی بەپەلە بەکارهێنانی وەرگرتووە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
فەخرەددین کۆجا (22ی کانونی یەکەمی 2021) لە میانی بەرنامەیەکدا لە ناوچەی پیشەسازیی رێکخراوی ئورفا کە رەجەب تەیب ئەردۆغان بەشێوەی ئۆنڵاین بەشداری تیادا کرد، وتارێکی پێشکەش کرد و وتى ڤاکسینی ناوخۆیی "تۆرکۆڤاک" رەزامەندی بەپەلەی بەکارهێنانی وەرگرتووە، ئەوەش بەپێی ئاژانسى ئەنادۆڵى فەرمى تورکیا.
وتیشی "ئەمرۆ لە یەکێک لەو ناوەندانەین کە بەرهەمهێنانی تیادا دەکرێت. لەمڕۆوە دەستمان کرد بە بەرهەمهێنان. دوای ٥٠ ساڵ تورکیا لە خانەیەکەوە دەستی پێ کرد و لەلایەن زاناکانمانەوە پەرەمان بە ڤاکسینێک داوە کە سەد لەسەد ناوخۆییە".
"لە هەمان کاتدا لە دوای ٢٤ ساڵ دەبێتە ڤاکسینی بەرهەمهاتووی ناوخۆ. بەوەش لەمڕۆوە، بووینە یەکێک لەو نۆ وڵاتەی کە ڤاکسینی کۆرۆنا بەرهەمدەهێنن''، وەزیری تەندروستیی تورکیا وایوت.