ناس کورد-
فواد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق بە یاوەری شاندێکی باڵای حکومەت گەیشتە تارانی پایتەختی ئێران و بڕیارە لەگەڵ بەرپرساندا چەند پرسێک تاوتوێ بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەحمەد سەحاف، وتەبێژی وەزارەتەکە لە ڕاگەیەنراوێکدا (22ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "فواد حسێن و شاندەکەی لەگەڵ بەشێک لە بەرپرسانی ئێرانی کۆدەبنەوە و تاوتوێی کاروبارە دووقۆڵییەکان و دۆخی ئەمنیی هەرێمی و دواین بەرەوپێشچوونەکانی دانوستانەکانی ڤییەنا دەکەن."
وتیشی، قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق و چەند بەرپرسێکی تر یاوەری وەزیری دەرەوەیان کردووە.