گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کۆی ڕاپۆرتەکە ببینە

ڕاپۆرتی یۆنامی لەبارەى سزادراوانی بادینان: لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ناگونجێن

2021.12.22 - 14:44
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاپۆرتی یۆنامی لەبارەى سزادراوانی بادینان: لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكان ناگونجێن

ناس کورد-

بەپێی ڕاپۆرتی نوێنەری تایبەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە عێراق لەبارەی پرۆسەی دادگایكردنی چالاكوانان لە هەولێر و دهۆك، لەو دادگایكردنانەدا، كەسەكان بەتاوانی مەترسیدار تۆمەتباركراون، لەسەر بنەمای حوكمی ناڕوون‌ و ناورد، بەبێ بیانویەكی گونجاو سەبارەت بەو حوكمانەی لەلایەن دادگاوە دەركراون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "هەموو ئەو ئەحكامانەی یاسای تاوان كە ئەو كەسانەی پێ تۆمەتبار كراوە بریتین لە بڕگەی لێڵ‌و ناڕوون كە پێناسەیەكی روونی تاوانەكانی پێوە دیار نییە."

 

ڕاپۆرتەکە دەشڵێت، "یۆنامی ‌و كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤی سەر بە نەتەوە یەكگرتووەكان تێبنی ئەوەیان كردووە ئەو بەڵگانەی لە دانیشتنەكانی دادگا پێشكەش كراون، لەگەڵ پێوەرە نێودەوڵەتییەكانی مافەكانی مرۆڤدا ناگونجێن، بەتایبەتی پێشێلكاری لە مافی تۆمەتبار لە داواكردن بۆ پشكنین‌و پشتڕاستكردنەوەی ئەو گەواهیانەی كە لەدژی ئەو خراونەتەڕوو."

 

جەختی کردووەتەوە کە "بەڵگەكان كە لە "هەواڵدەری نهێنی" وەرگیراون، یۆنامی‌و كۆمسیاری باڵای مافەكانی مرۆڤ تێبینی ئەوەیان كردووە هیچ یەكێك لەو هەواڵدەرە نهێنیانە لە لە دانیشتنەكانی دادگا ئامادەنەبوون بۆ ئەوەی وتەكانیان پشتڕاست بكەنەوە."


هەروەها "تێبینی ئەوەمان نەكردووە دادگا هیچ بەدواداچونێك بكات بۆ "دانپێدانانی زۆرەملێ" كە زۆربەی تاوانبارانی كەیسەكان باسیان كردووە."



باسی لەوەشکردووە کە "ڕێگەنەدراوە پارێزەر لەكاتی لێكۆڵینەوەكاندا ئامادەبێت."

 

 

 

me_ga.php?id=4837me_ga.php?id=4838me_ga.php?id=4849me_ga.php?id=4851me_ga.php?id=4847me_ga.php?id=4841me_ga.php?id=4845me_ga.php?id=4842me_ga.php?id=4844me_ga.php?id=4846me_ga.php?id=4840me_ga.php?id=4848me_ga.php?id=4843me_ga.php?id=4850me_ga.php?id=4839