گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ مالیکی: سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕابردوو

2021.12.22 - 14:00
App store icon Play store icon Play store icon
ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بارزانی لەگەڵ مالیکی: سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی ڕابردوو

ناس کورد-

ئەمڕۆ لە سەلاحەددین مەسعود بارزانی، سەرۆکى پارتی دیموکراتی کوردستان پێشوازی لە شاندێکی باڵای چوارچێوەی ھەماھەنگی بە سەرۆکایەتی نوری مالیکی کرد.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی ڕاگەیەنراوی کۆبوونەوەکە، "دەرئەنجامەکانی ھەڵبژاردنی ئۆکتۆبەری رابردووی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و دوا پێشھاتەکانی ناو پڕۆسەی سیاسی عێراق تاوتوێ کران."


ھەر لەو دیدارەدا "رۆشنایی خرایە سەر پێویستی پێداچوونەوە بە حوکمڕانیی عێراق و، سوودوەرگرتن لە ئەزموونەکانی رابردوو و ڕەچاوکردنی پڕەنسیپەکانی شەراکەت و سازان و ھاوسەنگی لە پڕۆسەی حوکمڕانیدا."

 

لە بەشێکی تری ئەو کۆبوونەوەیەدا "بیروڕا لە بارەی تەحەدیاتی بەردەم ئایندەی عێراق و بابەتی خزمەتگوزاری و ھەڕەشەی تیرۆر و کێشەی ژینگە و کەمئاوی و داواکاریی ھاوڵاتیان ئاڵوگۆڕ کران و جەخت لەسەر بەردەوامبوونی ھەوڵەکان بۆ لەیەکتر نزیکردنەوەی بۆچوونی لایەنەکان و ئیستحقاقی پێکھاتەکان کرایەوە لە پێناو دۆزینەوەی چارەسەری گونجاو بۆ قۆناغی داھاتوو و تێپەڕاندنی تەحەددیاتی بەردەم پێکھێنانی حکوومەتی نوێی عێراق."

May be an image of 8 people, people standing and indoorMay be an image of 2 people, people standing and outdoorsMay be an image of 2 people and people standing