گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

چوار هەزار پلەی باڵا دابەشكراون

لایەنە شیعەكان مەرجێك بۆ سەدر دادەنێن بۆ كۆبوونەوە

2021.12.22 - 12:15
App store icon Play store icon Play store icon
لایەنە شیعەكان مەرجێك بۆ سەدر دادەنێن بۆ كۆبوونەوە

ناس كورد-
هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا جەختی كردەوە كە "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" بەبێ نوری مالیكی ناچن بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ سەدر لە حەنانەی نەجەف، ئەمەش لەوەڵامی ئەو زانیارییانەی باسی ئەوە دەكەن سەدر مەرجی داناوە كە بەبێ مالیكی پێشوازییان لێ دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەهادین نوری کە وتەبێژە بەناوی هاوپەیمانییەكە لە گفتوگۆیەكدا لەگەڵ ئەحمەد مەلا تەلال كە "ناس كورد" بینیویەتی ( 22 كانونی یەكەمی 2021) دەڵێت، چوارچێوەی هاوئاهەنگی یەكدەنگن یان هەموویان دەچن بۆ ماڵی سەدر یان ناچن بەبێ هەموویان.

 

نوری وتیشی ئێمە بۆ دروستكردنی حكومەتی "سازانی نیشتمانی" دەگەڕێین و بەڵێ جاران داوای حكومەتی زۆرینەمان دەكرد، بەڵام بارودۆخ گۆڕاوە و سەركەوتوو نابێت.

 

وتەبێژ بەناوی دەوڵەتی یاسا وتیشی "دەوڵەتی قووڵ پاش 2018 دروستبووە كە چوار هەزار پلەی وەزیفی دابەشكراون و هیچ وەزیر و بریكاری وەزیرێك نەدراوە بە دەوڵەتی یاسا".

 

بڕیاربوو لەپاش خوانەكەی ماڵی هادی عامری سەرەتای ئەم مانگە، سەركردەكانی شیعە بچن بۆ ماڵی سەدر بۆ درێژەدان بە دیدارەكانیان بەڵام لەبەر كۆمەلێك تا ئێستا ئەنجام نەدراوە. هەندێك زانیاری باس لەوە دەكەن بەشێكی پەیوەندی بە شێوازی پێشوازی سەدرە و بەشێكی تری بە ناكۆكی و گرژییەكانی دیدارەكەی پێشووەوە هەیە.