گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە چین

دوو بۆچوون هەن بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن

2021.12.22 - 10:54
App store icon Play store icon Play store icon
دوو بۆچوون هەن بۆ بڕیاری دادگای فیدراڵی لە بارەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن

ناس كورد-
بڕیارە دادگای باڵای فیدراڵی ئەمڕۆ دانیشتنێكی تری دادبینی بكات لە سكاڵای هادی عامری بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و بەپێی هەندێك پێشبینی جارێكی تر دۆسییەكە دوادەخات و هەندێكی تر باس لەوە دەكەن تا چوارشەممەی داهاتوو یەكلایی دەكاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار بۆ "ناس كورد"، هێشتا دابەشبوونە قووڵەكانی نێوان شیعەكان هەروەك خۆیەتی لەبارەی چۆنییەتی پێكهێنانی حكومەت بەم هۆیەشەوە چاوەڕوان ناكرێت ئەمڕۆ (22ی كانونی یەكەمی 2021) دادگا دۆسییەی هەڵبژاردن یەكلایی بكاتەوە.


سەرچاوەكان ئاماژە بەوە دەكەن، دادگا داوای ڕای هەندێك لە شارەزایانی كردووە لەبارەی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن و تانەكان و بەڵگەكان، بەڵام هێشتا وەڵامی پێنەگەیشتووە لەبەر ئەمە "كاتی زیاتری پێویستە".


سەرچاوەیەكی تر لە بەغداوە جەخت لەوە دەكاتەوە، تا كۆتاییەكانی هەفتەی داهاتوو دادگا سكاڵاكەی حەشدی شەعبی بەلایەكدا دەخات و هەر لەو هەفتەیەش ئەنجامەكان پەسەند دەكات بۆ ئەوەی لە دەوروبەری ناوەڕاستی مانگی داهاتوو یەكەم كۆبوونەوەی پەرلەمان سازبكرێت.


بەگوێرەی دەستور، هیچ وادەیەك دیاری نەكراوە بۆ دادگای فیدراڵی بۆ پەسەندكردنی ئەنجامەكان و لە ساڵی 2010 ماوەی دوو مانگ كاتی پێچووە بەهۆی تانەی دەوڵەتی یاسای مالیكی و ژماردنەوەی دەنگەكانی بەغدا بەدەست.


د. بەشیر حەداد جێگری پێشووی سەرۆكی پەرلەمان بە ماڵپەڕی حیزبەكەی ڕاگەیاندووە، دادگا نایەوێت بڕیارێك بدات ببێتەهۆی توندوتیژی و تا رێككەوتنێك نەكرێت بۆ زیادكردنی كورسی لایەنە زیان لێ كەوتووەكان بە میكانیزمی یاسایی بڕیاری كۆتایی دەرناچێت.


هێشتا لایەنگرانی حەشدی شەعبی لەبەردەم دەروازەكانی ناوچەی سەوز مانیان گرتووە دژی ئەنجامەكانی هەڵبژاردن و ئەگەرهەیە هەركات بڕیاری دادگایان بەدڵ نەبوو بارگرژی دروست بكەن، بەڵام پێشتر هادی عامری سەرۆكی فەت ڕایگەیاندبوو "رێز لە بڕیاری دادگا دەگرن".