ناس کورد-
کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئەمڕۆ کەش سارد و هەوراوی دەبێت لەگەڵ بارینی نمە بارانی پچڕ پچڕ و بارینی بەفر لەسەر لوتکەی شاخە بەرزەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (22ی کانونی یەکەمی 2021) ئاماژەی بەوەشکردووە، "سبەینێ پێنجشەممە لە کاتەکانی بەیانی زوو ئاسمان هەور و باران دەبێت، ئاستی باران و بەفربارین لە ناوچە شاخاوییەکان زیاتر دەبێت، لە پاش نیوەڕۆوە ئاستی دابارین کەم دەبێتەوە و لە شەودا کۆتایی دێت."