گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ڕاوێژکاری کازمی لەبارەى پشکی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو لێدوانی دا

2021.12.22 - 09:38
App store icon Play store icon Play store icon
ڕاوێژکاری کازمی لەبارەى پشکی هەرێم بۆ ساڵی داهاتوو لێدوانی دا

ناس کورد-

ڕاوێژکاری ئابوریی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند، پشکی هەرێم لە بودجەی ساڵی داهاتوو بەندە بە دانوستانەکانی داهاتووی نێوان حکومەتی فیدڕاڵ و هەرێمی کوردستان و دەشڵێت، "ئەو بابەتانەش دانراوە بۆ پەرلەمانی داهاتوو."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

مەزهەر محەمەد ساڵح لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراقییە (22ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، "پڕۆژەیاسای بودجە پێش تەواوبوونی ساڵ دەدرێتە پەرلەمان بۆ گفتوگۆکردنی و نرخی تێکڕای یەک بەرمیل نەوتیش 50 دۆلار دەبێت."

 

وتیشی، "پڕۆژەیاسای بودجە دەبێتە کاری لەپێشینەی پەرلەمانی داهاتوو" و ڕایگەیاند، "ڕێککەوتنی هەماهەنگی چین و عێراقیش دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوەوە."

 

زیاتر بخوێنەوە: فازڵ نەبی هۆشداری دەدات: ئەمە کۆتا مانگی ناردنی 200 ملیارەکە بوو

 

ڕاوێژکارەکەی کازمی باسی لەوەشکردووە کە "ئەگەر تێکڕای نرخی نەوت لە 70 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بمێنێتەوە لە ساڵی داهاتوودا، ئەوە دۆخی ئابوری زۆر باش دەبێت."

 

جەختی کردووەتەوە کە "پڕۆژەیاسای ساڵی 2022 هەلی دامەزراندنی تێدایە بەڵام زۆر نییە" و ڕەتی کردەوە "دەست بۆ موچەی فەرمانبەران ببرێت."

 

زیاتر بخوێنەوە: حکومەتى هەرێم: ساڵى داهاتووش بەغدا لەناردنى 200 ملیارەکە بەردەوام دەبێت