ناس كورد-
دكتۆر حسام حەبیب، وتەبێژ بەناوی وەزارەتی تەندروستیی میسر پشتبەست بەو داتایانەی كۆیان كردووەتەوە لە وڵاتان نیشانە سەرەكییەكانی توشبوون بە گۆڕاوی نوێی كۆرۆنا "ئۆمیكرۆن" ی خستەڕوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
حەبیب لە ڕێگەی بڵاوكراوەیەكەوە لە ماڵپەڕی وەزارەتی تەندروستی كە "ناس كورد" بینیویەتی (22ی كانونی یەكەمی 2021) دەڵێت، نیشانەكانی توشبوون بە ئۆمیكرۆن لە هەڵامەت دەچێت، ئەمەش زیاتر لە نێوان توشبووانی شاری لەندەن هەستی پێكراوە.
بەگوێرەی بڵاوكراوەكە دیارترین نیشانەكانی ئۆمیكرۆن؛ ئاوكردنی لووت، ژانەسەر، هیلاكی و داهێزران، پژمین و هەوكردنی قوڕگە.