گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

سێ ڕۆژ..دابەشکردنى بەنزینە عێراقییەکە راگیراوە

2021.12.21 - 23:46
App store icon Play store icon Play store icon
سێ ڕۆژ..دابەشکردنى بەنزینە عێراقییەکە راگیراوە

ناس کورد-

 

ماوەى دوو رۆژە دابەشکردنى بەنزینەکەى بەغدا لەسلێمانى وەستاوە و سبەینێش دابەشناکرێت، تا ئێستاش دیار نییە پڕۆسەکە کەى دەستپێدەکاتەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەرۆژى دووشەممەوە بەنزینە عێراقییەکە لەسلێمانى دابەشنەکراوە و کە نرخى یەک لیترى بەرانبەر بە 690 دینارە و سبەینێش دابەشناکرێت، ئەوەش بەپێی بڵاوکراوەکانى بەرێوەبەرایەتى نەوت و کانزاکانى سلێمانى، بەبێ ئەوەى هۆکارەکەى ئاشکرابکات.

 

سەرچاوەیەکى ئاگادار لە هاوردەکردنى بەنزینەکە بۆ "ناس کورد" وتى "هۆکارەکەى نادیارە و ئێمەش نازانین، کێشەکە لە بەنزینخانەکانەوە نییە".

 

وتیشى "نازانین پڕۆسەکە کەى دەستپێدەکاتەوە و دەچێتە دواى سەرى ساڵ یاخود نا، چونکە پشووى سەرى ساڵ نزیکبووەتەوە".

 

سەرەتاى ئەم مانگە بۆ ماوەى چوار رۆژ دابەشکردنى ئەو بەنزینە لەسلێمانى راگیرا و دواتر دەستیپێکردەوە.