گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیارى زیاتر

عێراق 44 ملیۆن دۆلاری تری قەرەبووى کوەیتی بژارد و دۆسییەکەی داخست

2021.12.21 - 23:21
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق 44 ملیۆن دۆلاری تری قەرەبووى کوەیتی بژارد و دۆسییەکەی داخست

ناس کورد-

 

بانکى ناوەندى عێراق رایگەیاند، 44 ملیۆن دینارى دیکە رادەستى کوەیت کراوە وەک کۆتا قۆناغى قەرەبووى ئەو وڵاتە، بەوەش کۆتایی هاتووە بە پڕۆسەى قەرەبووکردنەوە.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێى راگەیەنراوێکى بانکى ناوەندى کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، بە پێدانى ئەو بڕە پارەی، عێراق بەتەواوى قەرەبووى ئەو بڕەى کردووەتەوە کە نەتەوەیەکگرتووەکان بڕیارى لەسەر درابوو بەپێی بڕیارى  (٦٨٧) ى ساڵى ١٩٩١، کە بڕەکەى (٥٢.٤) مليار دۆلار بوو.

 

هیواشى خواستووە کۆتایی هاتنى قەرەبووى شەڕى کوەیت ببێتە هۆى دەرچوونى عێراق لەژێر بەندى حەوتى، بەستنەوەى سیستەمى بانکى عێراق بە سیستەمى بانکى جیهانییەوە.