گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

عێراق رونکردنەوە لەسەر کشانەوەى هاوپەیمانان لە هەولێر دەدات

2021.12.21 - 20:32
App store icon Play store icon Play store icon
عێراق رونکردنەوە لەسەر کشانەوەى هاوپەیمانان لە هەولێر دەدات

ناس کورد-

فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکانى عێراق رایگەیاند، ئەرکى هێزە شەڕکەرەکانى هاوپەیمانان کۆتایی هاتووە و هێزەکان لە بنکەى سەربازى هەریر لە هەولێر کشاونەتەوە تەنها نۆ راوێژکارى بیانى لە بنکەکە ماون.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

تەحسین خەفاجى وتەبێژى فەرماندەیی پڕۆسە هاوبەشەکان  (21ی كانونی یەكەمی 2021) بە ئاژانسى فەرمى عێراقى راگەیاند، لیژنەیەکى ئەمنى باڵا ئەمڕۆ سەردانى بنکەى هەریریان کردووە و دڵنیابووەتەوە کە هێزى شەڕکەرى لێنەماوە.

 

وتیشى تەنها نۆ راوێژکارى بیانى لە بنکەکە ماونەتەوە و ئەرکى سەرەکییان پێدانى راوێژە بە هێزە عێراقییەکان بۆ بەرەنگاربوونەوەى تیرۆر و پاڵپشتى ئاسمانى.

 

خەفاجى جەختیکردەوە، هیچ هێزێکى شەڕکەر بوونى نەماوە و تەنها راوێژکارەکان ماون و رێککەوتنى کشانەوە وەک خۆى جێبەجێکراوە.