ناس کورد-
سەرچاوە کەشناسییەکان پێشبینى دەکەن ئەمشەو بەفر و باران لەناوچە جیاجیاکان ببارێت و پلەى گەرماش بۆ ژێر پلەى سفر دابەزێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
کەشناسی هەرێم لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند، ئه‌مشه‌و ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور ده‌بێت و له ناوچه شاخاويیه‌كان به‌فر ده‌بارێت، له به‌ره‌به‌ياندا ئه‌گه‌ر هه‌يه به‌فر له ده‌وربه‌رى پێنجوێن و ئه‌زمه‌ڕ و ماوه‌ت و كۆيه و سه‌فين و سۆران ببارێ هه‌روه‌ها پيشبينى ده‌كرێت نمه باران له سه‌نته‌رى شاره‌كان ببارێت.
ئاماژەى بەوەشکردووە، نزمترين پله‌كانى گه‌رما له ناوچه شاخاويه‌كان داده‌به‌زێت بۆ ژێر سفرى سيليزى له سه‌نته‌رى شاره‌كانيش (2-3) پله داده‌به‌زێت به‌به‌راورد له‌گه‌ڵ ئه‌مڕۆدا، مه‌وداى بينين له نێوان (3-8)كلم ده‌بێت.
لاى خۆیەوە، ئاراس جەبار شارەزاى کەشناسى لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، لەنێوان کاتە جیاجیاکانی ئەمشەو بۆ سبەی ئێوارە پێشبینی بارینی بەفر بەرێژە و بڕی جیاواز دەکرێت بۆ ھەر یەک لەسەنتەری ( ئامێدی، سەرسنگ، بامەرنێ، چۆمان، مێرگەسوور، پێنجوێن، سلێمانى لە گۆیژە و ئەزمەر، بەرزنجە، گەرمک ) و تەواوی ئەو ناوچانەی بەرزیان زیاترە لە ١١٠٠ - ١٢٠٠ مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا.
بڕى بارانى 12 كاتژمێرى ڕابردووى هه‌ندێك له ناوچه‌كانى هه‌رێمه:
پيرمام 1.1ملم
دهۆك 1.3 ملم
زاخۆ 5.8 ملم
ئاكرێ 3.2 ملم
ئامێدى 3.8 ملم
بامه‌رنێ 5.0 ملم
بارزان 6.8 ملم
دوكان 0.4 ملم
حاجى ئۆمه‌ران 0.6 ملم
كانى ماسى 0.8 ملم
سۆران 0.8 ملم
ماوه‌ت 0.2 ملم
قه‌ڵادزێ 0.2 ملم
مێرگه‌سور 9.8 ملم
سيده‌كان 0.6ملم