ناس کورد-
ڕەگەزنامەی سلێمانی رایگەیاند، رۆژى پێنج شەممە کارەکانیان رادەگرن و پێویستە هاوڵاتییان سەردانیان نەکەن، ئەوەش بەهۆى کاروبارى پەیوەست بە پاکتاوى ساڵانەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
شێرکۆ ئەحمەد لێپسراوی کاروباری کارتی نیشتیمانی پارێزگای سلێمانی ھۆبەی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەکانی ئاگادار کردەوە بە بۆنەی جەردی ساڵانەوە لەبەڕێوەبەرایەتییەکەیان و سەرجەم فەرمانگەکانی کارتی نیشتیمانی قەزاو ناحیەکان تەنھا سبەی رۆژی چوارشەممە ٢٠٢١/١٢/٢٢ ئیش و کار دەکرێت، ئەوەش بەپێی راگەیەنراوێکى رەگەزنامەى سلێمانى.
ئاماژە بەوەشکراوە، رۆژی پێنج شەممە بەرواری ٢٠٢١/١٢/٢٣ ئیش و کارەکانیان رادەگیرێت تا بەرواری ٢٠٢٢/١/٢ ساڵی نوێ.