ناس کورد-
راوێژکارانی باڵای سەربازی چوار وڵاتى ئەندام لە هاوپەیمانى نێودەوڵەتى، سەرنج و پێشنیارەکانیان لەسەر هەنگاوەکانی چاکسازی و لەمپەرەکانی بەردەمى خستە بەردەم وەزارەتى پێشمەرگە، جەختیشیانکردەوە کە هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ لابردنی ئاستەنگەکان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی راگەیەنراوێکى وەزارەتى پێشمەرگە کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، ئەمڕۆ سێشەممە (21ی کانونی یەکەمی 2021) ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەل ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبوونەوە، پڕۆسەی چاکسازی و دوایین گۆرانکارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لەوبارەیەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.
ئاماژە بەوەشکراوە، راوێژکارانی باڵای سەربازی هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و هۆڵەندا، سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر هەنگاوەکانی ئێستای چاکسازی و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە خستەڕوو، جەختیشیانکردەوە لەو پڕۆژانەی پێویستیان بە رێککەوتنی سیاسی دەرەوەی وەزارەت هەیە، هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ لابردنی ئەوئاستەنگانەی دێنە پێشەوە.
لاى خۆیەوە، وەزیرى پێشمەرگە وتى "پرۆسەی چاکسازی زەروورەتێکە و هەموومان هاوکارو پاڵپشتی چاکسازین لە وەزارەتی پێشمەرگە و لەم پێناوەشدا، هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ و ناوەستین و بەردەوام دەبین".
دەقى راگەیەنراوەکە:
وەزیری پێشمەرگە سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی باڵای بۆردی چاکسازی #پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای #هاوپەیمانان دەکات
راگەیاندنی وەزارەتی پێشمەرگە
ئەنجومەنی بەرگری وەزارەتی پێشمەرگە، لەگەل ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانان لە عێراق و هەرێم کۆبوونەوە، پڕۆسەی چاکسازی و دوایین گۆرانکارییەکان لە وەزارەتی پێشمەرگە و هاوکارییەکانی هاوپەیمانان لەوبارەیەوە بۆ وەزارەتی پێشمەرگە تاوتوێکرا.
ئەمڕۆ ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢١، شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی باڵای نێوان بۆردی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانانی کرد.
لەو کۆبوونەوەیەدا، سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەت و فەریق جەبار یاوەر مەندە، ئەمینداری گشتی وەزارەت و جێگرانی سەرۆکی ئەرکان و بەڕێوبەری گشتیی هەواڵگری سەربازی و راوێژکاران و ئەندامانی باڵای بۆردی چاکسازی و ئەفسەرانی باڵای وەزارەت ئامادەبوون. کۆبوونەوەکە بە ساتێک وەستان بۆ گیانی پاکی شەهیدان دەستیپێکرد.
سەرەتا، لەلایەن بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، پوختەی مێژووی دروستبوونی بەڕێوەبەرایەتیەکە و کار و چالاکیەکانیان لە نێوان ساڵانی ٢٠١٧ بۆ ٢٠٢١، پرسی پڕۆسەی چاکسازی و دواین گۆڕانکاریەکان و پرۆژە ستراتیژیەکانی وەزارەتی پێشمەرگە خرایەڕوو.
وەزیری پێشمەرگە، وێڕای دەستخۆشی کردن لە بۆردی باڵای چاکسازی و بەڕێوەبەرایەتی چاکسازی وەزارەتی پێشمەرگە، ڕایگەیاند: پرۆسەی چاکسازی زەروورەتێکە و هەموومان هاوکارو پاڵپشتی چاکسازین لە وەزارەتی پێشمەرگە و لەم پێناوەشدا، هەموو هەوڵێک دەخەینە گەڕ و ناوەستین و بەردەوام دەبین.
لە بەشێکی تری قسەکانیدا، وەزیری پێشمەرگە، سوپاس و ستایشی ڕاوێژکارانی باڵای هاوپەیمانانی کرد، لە بەردەوامی هەماهەنگی و پاڵپشتییەکانیان بۆ وەزارەتی پێشمەرگە، لەسەر بەرەوپێشچوونی پرۆسەی چاکسازی سەربازی و دروستبوونی هێزێکی تۆکمەی سەردەمیانە.
راوێژکارانی باڵای سەربازی هەریەک لە وڵاتانی بەریتانیا و ئەڵمانیا و ئەمریکا و هۆڵەندا، سەرنج و پێشنیارەکانی خۆیان لەسەر هەنگاوەکانی ئێستای چاکسازی و لەمپەرەکانی بەردەم ئەو پڕۆسەیە خستەڕوو، جەختیشیانکردەوە لەو پڕۆژانەی پێویستیان بە رێککەوتنی سیاسی دەرەوەی وەزارەت هەیە، هەوڵەکانی خۆیان دەخەنەگەڕ بۆ لابردنی ئەوئاستەنگانەی دێنە پێشەوە.
هه‌ر له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌دا، ئاماده‌بووان سه‌رنج و پێشنیاره‌كانی خۆیان له‌سه‌ر ده‌وڵه‌مه‌ندكردنی پڕۆژه ئاماده‌كراوه‌كان خسته‌ڕوو، دواتر گفتوگۆی ورد و هه‌مه‌لایه‌نه له‌سه‌ر كۆی پڕۆژه‌كان كرا و ئاماژه به ئاسته‌كانی پێشكه‌وتن و به‌گه‌ڕخستنی ژماره‌یه‌ك پڕۆژه كرا، وه‌ك پێویستییه‌كانی ئێستای پێشمه‌رگه و ئاراسته‌ی چاكسازی.
له‌سه‌ر پرسی به ئه‌لیكترۆنیكردنی مووچه‌ی هێزه‌كان و وه‌رگرتنیان لهبانكهوه، كۆبوونه‌وه‌کە به هه‌نگاوێكی گرنگ و پڕبایه‌خی وه‌سفكرد، كه له‌ئێستادا ده‌ستپێكراوه و له‌به‌شێكی لیواكان و دیوانی وه‌زاره‌ته‌وه چۆته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، بۆئه‌مه‌ش وه‌زیری پێشمه‌رگه سوپاسی وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگی و پشتگیریه‌كانی له‌مباره‌یه‌وه.
راوێژكارانی باڵای سه‌ربازی هاوپه‌یمانان ئاشكرایان كرد، بۆ ساڵی ئاینده، له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه به‌رده‌وام ده‌بن و له‌وباره‌یه‌وه ئاستی هه‌ماهه‌نگی و هاوكارییه‌كانیان بۆ هێزی پێشمه‌رگه په‌ره‌پێده‌ده‌ن.
له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراقی، وه‌زیری پێشمه‌رگه رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانان و سوپای عێراقی ستراتیژییه‌و مه‌ترسییه‌كانی ئێستای تیرۆر و تیرۆریستان له‌ناوچه‌كه‌دا، پێویستی به‌هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی زیاتری نێوان هێزی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق هه‌یه، له‌مڕوه‌شه‌وه هه‌وڵه‌كانمان بۆ گه‌یشتن بە رێككه‌وتنێكی گشتگیر و كۆنكرێتی ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ.