گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لە هەفتەی داهاتووەوە

’’کرێی هێڵەکانی پەیوەندی لە هەرێم گرانتر دەبن’’

2021.12.21 - 14:47
App store icon Play store icon Play store icon
’’کرێی هێڵەکانی پەیوەندی لە هەرێم گرانتر دەبن’’

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی گواستنەوە و گەیاندن لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن فێڵ له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن و پاره‌ی زیاده‌یان لێوه‌رده‌گرن، دەشڵیت، لە 24ی ئەم مانگەوە هێڵە "فرییەکان" باڵانسی مانگانەیان دوو هەزار لەسەر هاووڵاتیان گرانتر دەکرێت.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌بوبه‌كر هه‌ڵه‌دنی، ئەندامی فراکسیۆنی یه‌كگرتوو داوای له‌سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان كرد لیژنه‌ی گواستنه‌وه‌ و گه‌یاندن راسپێرێت بۆ ئه‌وه‌ی "به‌داوادچوون بکەن بۆ ئه‌و فێڵانه‌ی كه‌ كۆمپانیاكانی په‌یوه‌ندیكردن له‌ هاووڵاتیان ده‌كه‌ن به‌ تایبه‌ت له‌ وه‌رگرتنی پاره‌ی زیاده‌ له‌ خه‌ڵك و راپۆرتی له‌سه‌ر ئاماده‌ بكه‌ن." 

 

ئەبوبەکر هەڵەدنی ڕاشیگەیاند، "بەپێی بەدواداچوونەکانم لە 24ی ئەم مانگەوە ئەو هێڵانەی کە بە (فری) ناسراون باڵانسی مانگانەیان دوو هەزار گرانتر دەبێت لەسەر هاووڵاتیان." 

 

لە بەرامبەر داواکەی ئەو پەرلەمانتارەدا، سەرۆکایەتی پەرلەمان لیژنەی شارەوانی و گواستنەوە و گەیاندنی ڕاسپارد بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکەن.