ناس کورد-
میدیای فەرمی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، له‌چوارچێوه‌ی بڕیاره‌كانی بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی، هاوسەرۆکی ئەو حزبە، به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ئاڵوگۆڕ له پۆسته‌كانی لێپرسراوانی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و مه‌كته‌بی رێكخراوه دیموكراتییه‌كان و ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری كرا.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی ڕاپۆرتی میدیای فەرمی ئەو حزبە، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 21ی کانونی یەکەمی 2021، به ئاماده‌بوونی ئاسۆ مامه‌ند، كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی، سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د زه‌كی وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی ڕێكخستنی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كار بوو
سەرکەوت محەمەد زەکی ساڵی 1985 په‌یوه‌ندیكردووه به ڕیزه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه له مه‌ڵبه‌ندی 1 ی ڕێكخستن. ساڵی 1988 به‌چه‌كی كیمیایی بریندار بووه و ساڵی 1990 له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ڕژیمی به‌عسه‌وه ده‌ستگیركراوه و له دائیره‌ی ئه‌منی سلێمانی زیندانیكراوه و له ڕاپه‌ڕینی به‌هاری 1991 ئازاد كراوه.
ناوبراو ساڵی 1995 بووه به لێپرسراوی كۆمیته‌ی قه‌ره‌داغ و ساڵی 1997 بووه به لێپرسراوی به‌شی ڕوناكبیری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و ساڵی 2007 بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی چاودێری و پشكنین.
ساڵی 2009 بووه به لێپرسراوی مه‌لبه‌ندی ڕێكخستنی ده‌وربه‌ری سلێمانی و ساڵی 2011 بووه به ئه‌ندامی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و 2013 بووه به جێگری ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و ساڵی 2019 بووه به ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی و ساڵی 2021 بووه به لێپرسراوی مه‌كته‌بی ڕێكخستن و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی.
هەر لە چوارچێوەی گۆڕانکارییەکان، جوتیار نوری وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی رێكخراوهدیموكراتییهكانی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌و باره‌یه‌شه‌وه شاناز برایم ئه‌حمه‌د، سه‌رپه‌رشتیاری مه‌ڵبه‌ندی رێكخستنی یه‌كی سلێمانی وتی، "هیوادارم هه‌ڤاڵانمان به‌گڕوتینێكی نوێوه خزمه‌ت بكه‌ن و وابكه‌ین كه هه‌موو كێشه‌كان به‌یه‌كه‌وه چاره‌سه‌ربكه‌ین."
وتیشی، ده‌بێت هه‌موومان بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان له‌ماڵه‌كه‌ی خۆمانه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ین، ته‌نها ده‌بێت خۆمان به‌كه‌ڵكی خۆمان بێین.
له‌چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ڕزگار حاجی حه‌مه وه‌ك لێپرسراوی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتی ده‌ستبه‌كار بوو.
له وته‌یه‌كدا لێپرسراوی نوێی ده‌زگای هه‌ڵبژاردنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ڕایگه‌یاند: هه‌مووان دڵنیا ده‌كه‌مه‌وه كه به هاوكاری كاك بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی ئه‌ركه‌كان ڕاده‌په‌ڕێنین و هه‌موومان پێكه‌وه وه‌ك یه‌ك تیم كار ده‌كه‌ین له‌گه‌ڵ هه‌موو ئۆرگان و مه‌كته‌به‌كانی یه‌كێتی.
سه‌باره‌ت به ڕێكخستنه‌وه‌ی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن وتیشی: به به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو و به ڕاوێژی هه‌ڤاڵانی ده‌سته‌ی كارگێڕ و براده‌رانی مه‌كته‌بی سیاسی به‌رنامه‌یه‌كی هاوبه‌ش و به‌پرس و ڕای هه‌موو لایه‌ك پێكه‌وه كار ده‌كه‌ین و پێكه‌وه به‌رنامه داده‌نێین و پێكیشه‌وه بڕیار ده‌ده‌ین.
لەلایەکی ترەوە، به‌ئاماده‌بوونی قادر عه‌زیز كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئارێز عه‌بدوڵڵا وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی بیروھۆشیاری ده‌ستبه‌كاربوو.
له‌وباره‌یه‌شه‌وه قادر عه‌زیز كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی رایگه‌یاند: له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، ئه‌مڕۆ ئارێز عه‌بدوڵڵا وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی بیروھۆشیاری یه‌كێتی ده‌ستبه‌كاربوو، كه مه‌كته‌بێكی گرنگ و ناوه‌ندی ئه‌كادیمیا و پێگه‌یاندنی كادیرانه.
هاوكات ئارێز عه‌بدوڵڵا لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی بیروھۆشیاری رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له مه‌كته‌ب و ئۆرگانه‌كانی دیكه‌ی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، هه‌وڵده‌ده‌ین وه‌ك هه‌میشه ئه‌ركی سه‌رشانمان جێبه‌جێ بكه‌ین.
جێی ئاماژه‌یه، له چوارچێوه‌ی گۆڕانكارییه‌كانی ناوخۆی یه‌كێتی دا ئه‌مڕۆ جوتیار نوری وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی رێكخراوهدیموكراتییهكان، سه‌ركه‌وت محه‌مه‌د زه‌كی وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی رێكخستن و رزگار حاحی حه‌مه وه‌ك لێپرسراوی ده‌زگای هه‌ڵبژاردن و ئارێز عه‌بدوڵڵا وه‌ك لێپرسراوی نوێی مه‌كته‌بی بیروهۆشیاری ده‌ستبه‌كاربوون.