ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، سبەینێ لەناو شاری سلێمانی لە سنوری مەڵبەندی شەش نەوت دابەش دەکرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕآگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ڕایگەیاند، "سهبه‌ى چوارشه‌ممه 22ی کانونی یەکەمی 2021، نه‌وت له ده‌ره‌وه‌ى شار له‌سنورى قه‌زاى پشده‌ر دابه‌ش ده‌كرێت."
ئاماژەی بەوەشکردووە، " له‌هه‌مان كاتدا له ناو شاريش له‌سنورى مه‌ڵبه‌ندى شه‌ش نەوت دابه‌ش ده‌كرێت."
ئەگەرچی پێشتر وەزیری سامانە سروشتییەکان ڕایگەیاند، پێش دەستپێکردنی وەرزی زستان نەوت بەسەر سەرجەم هاووڵاتیاندا دابەش دەکرێت، بەڵام ئەمڕۆ یەکەم رۆژی زستانە و هێشتا کەمتر لە 30%ی هاووڵاتیان نەوتیان پێدراوە.