گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

گۆڕانکارییەکانی بافڵ تاڵەبانی

فەرماندەی هێزەکانی 70 لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی هاتەدەنگ

2021.12.21 - 13:20
App store icon Play store icon Play store icon
فەرماندەی هێزەکانی 70 لەبارەی دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی هاتەدەنگ

ناس کورد- 

مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی 70 دەنگۆی دوورخستنەوەی لە پۆستەکەی ڕەتدەکاتەوە و بە "ناس کورد"ی ڕاگەیاند، "لیوا عومەر کراوەتە سەرۆک ئەرکانی هێزەکانی 70 کە هاوکارییەکە بۆ من، ئەگەرنا من هەر لە پۆستەکەی خۆمم."

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021، دەنگۆی دوورخستنەوەی مستەفا چاوڕەش، فەرماندەی هێزەکانی 70 لە پۆستەکەی و دانانی لیوا عومەر ساڵح لە جێگەکەی بڵاوبووەوە. 

 

لەوبارەیەوە مستەفا چاوڕەش لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ "ناس کورد" ئەوەی ڕەتکردەوە و ڕایگەیاند، "لیوا عومەر ساڵح کراوەتە سەرۆکی ئەرکانی هێزەکانی 70 و ئەوەش هاوکارییەکە بۆ من، ئەگەرنا من وەک فەرماندەی هێزەکە بەردەوامم لەسەر کارەکەم." 

 

فەرماندەی هێزەکانی 70 ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەمڕۆ لیوا عومەر هاتووەتە بارەگای هێزەکانی 70 و پێشوازیم لێکردووە وەک برا و هاوڕێیەک، ئەو ئەرکەی بەو سپێردراوە جیاوازە لە فەرماندەی هێزەکە." 

 

مستەفا چاوڕەش نیگەرانی خۆشی خستەڕوو لەو هەواڵە ناڕاستانەی ڕۆژانە لە سۆشیاڵ میدیا بڵاودەبنەوە و ڕایگەیاند، "بەداخەوە سۆشیاڵ میدیا و بەشێک لە میدیاکان بێ سەرچاوە و زانیاریی تەواو هەواڵ بڵاودەکەنەوە و خەڵک سەرقاڵ دەکەن."