گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەپەلە

ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەکانی سەری ساڵ لە سلێمانی ڕاگیران

2021.12.21 - 12:06
App store icon Play store icon Play store icon
ئاهەنگ و ڕێوڕەسمەکانی سەری ساڵ لە سلێمانی ڕاگیران

ناس کورد- 

لیژنەی ئەمنیی سلێمانی کۆبووەوە و بڕیاری دا بەبۆنەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر و قوربانیانی ماوەی ڕابردووی دەستی داعش،سەرجەم ئاهەنگ و چالاکییەکیە فەرمییەکان ڕابگرێت و دەڵێت، هیچ جۆرە ئاهەنگ و چالاکییەک ئەنجام نادرێت. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لەدوای کۆبوونەوەکە ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، "بەبۆنەی قوربانیانی لافاوەکەی هەولێر و شەهیدانی دەستی تیرۆر هیچ ئاهەنگ و مەراسیمێک لە سلێمانی ڕێک ناخەین." 

 

وتیشی، "لەگەڵ ئەوەشدا هەموومان دەزانین قەرەباڵغی لە شەقامەکان دروست دەبێت، هەربۆیە لایەنە ئەمنییەکان لە ئەرکدا دەبن بۆ پاراستنی سەر و ماڵی هاووڵاتیان."