گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

لەنێوان دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن

سەدر بژاردەیەك دەخاتە بەردەم هێزە شیعە ڕكابەرەكانی

2021.12.21 - 11:37
App store icon Play store icon Play store icon
سەدر بژاردەیەك دەخاتە بەردەم هێزە شیعە ڕكابەرەكانی

ناس كورد_

بەها ئەعرەجی سەرۆك وەزیرانی پێشووتری عێراق دەڵێت سەدر ماوەی 45 رۆژ مۆڵەتی داوە بە هێزە شیعەكانی "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" بۆ ئەوەی حكومەت دروست بكەن و ئەمیش ببێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەگەرنا ئەم خۆی حكومەتی زۆرینە دروست دەكات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئەعرەجی لەدیدارێكی تەلەفزیۆنیدا كە "ناس كورد" بینیویەتی (21ی كانونی یەكەمی 2021)، ئەوەی ئاشكراكرد لە دیدارەكەی ماڵی عامری سەرەتای ئەم مانگە سەدر ڕووبەڕوو بە سەركردەكانی شیعەی وتووە حكومەتی زۆرینە دروست دەكات، ئەگەر ئەوانیش ڕازی نین ئەوە 45 رۆژ مۆڵەتیان حكومەت دروست بكەن و ئەم دەبێتە ئۆپۆزسیۆن، ئەگەرنا خۆی زۆرینە دروست دەكات. 

 

لە لایەكی ترەوە چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە بەغدا كە "ناس كورد" بەدواداچوونی بۆ كردووە باس لەوەدەكات دۆخی "چەقبەستن" ی ماڵی شیعە هەر وەك خۆیەتی و هێشتا سەدرییەكان و لایەنەكانی تری بەرامبەریان نزیك نەبوونەتەوە لە هیچ دیدگایەكی هاوبەش و دادگای باڵای فیدراڵیش كە بڕیارە سبەی (22ی كانونی یەكەمی) دادبینی بكات لە سكاڵای هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامەكان پێ ناچێت تا گەیشتن بە رێككەوتنی سیاسی هیچ بڕیارێكی یەكلاكەرەوە بدات. 

 

زیاتر لە دوومانگ بەسەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن تیپەڕیوە بەڵام هێشتا ئەنجامە كۆتاییەكان لە دادگای باڵای فیدراڵی پەسەند نەكراون، ئەمەش رێگرە لە دیاریكردنی وادەی كۆبوونەوەی پەرلەمان و دەستپێكردنی دانوستانەكان بەفەرمی.