گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بەشی مووچە دەکات؟

دارایی پەرلەمان سەرجەم داهاتەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

2021.12.21 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
دارایی پەرلەمان سەرجەم داهاتەکانی هەرێمی کوردستان ئاشکرا دەکات

ناس کورد- 

ئەندامێکی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند، داهاتی مانگانەی نەوتی هەرێم ترلیۆنێک و 215 ملیار دینارە، بەڵام 512 ملیاری دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی و دەشڵێت، داهاتی گومرگیش 300 ملیار دینارە، بەڵام 139ملیاری بۆ حکومەتە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

عومەر گوڵپی، ئەندامی لیژنەی دارایی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا (سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "لەکۆی ترلیۆنێک و 215 ملیاری داهاتی نەوت، مانگانە تەنیا 512 ملیار دەگەڕێتەوە خەزێنەی گشتی کە دەکاتە ڕێژەی 42%."

 

وتیشی، "هۆکاری ئەوەش خراپی ئەو گرێبەستانەیە کە پێشتر لەگەڵ کۆمپانیاکاندا کراون و هاوبەشییان پێکراوە لە بەرهەمدا، جگە لەوەش هیچ دەزگایەکی وەک پەرلەمان، دیوانی چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاکی چاودێری دۆسیەی نەوت ناکەن و حکومەت ڕازی نیە هیچ کەس بەدواداچوون بکات." 

 

ئاماژەی بەوەشکرد، "هۆکارێکی دیکە گرێبەستی خراپە لە بەرژەوەندی کۆمپانیا حزبییەکان و هەروەها فرۆشتنی نەوتی پێشوەختە بە هەرزان کە ئەوەش زیانەکەی بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستانە." 

 

ئەوەشی خستەڕوو، "ئەگەر دۆسیەی نەوت بدرێتە دەست دیوانی چاودێری دارایی و پێداچوونەوەی ورد بە گرێبەستی کۆمپانیاکاندا تێدا بکرێت، دەکرێت لەئێستادا داهاتی نەوت لە 512 ملیار دینارەوە بەرزببێتەوە بۆ 750 ملیار دینار کە دەکاتە ڕێژەی 60%." 

 

ئەو ئەندامەی لیژنەی دارایی باسی لەوەشکرد، "هەروەها بەوتەی حکومەت لە ساڵی 2021 داهاتی گومرگ مانگانە تێکڕا 139 ملیار دینار بووە، لەکاتێکدا بەپێی بەدواداچوونەکانی ئێمە مانگانە داهاتی گومرگ 300 ملیار دینارە، نەک ئەوەی حکومەت دەیڵێت." 

 

وتیشی، "هۆکاری ئەوەش ئەوەیە کە کۆمەڵێک خزمەتگوزاری دراوە بە کۆمپانیا بە نایاسایی کە 20 کۆمپانیان، کە بە پێداچوونەوە بەو گرێبەستانەدا 100 ملیار داهات زیاد دەکات."