گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وردەکاریی

ئەلعەرەب: پارتی بێتاقەت بووە لە هەنگاوەكانی سەدر

2021.12.21 - 09:45
App store icon Play store icon Play store icon
ئەلعەرەب: پارتی بێتاقەت بووە لە هەنگاوەكانی سەدر

ناس كورد_

رۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن بڵاوی كردەوە پارتی بێتاقەت بوون لە سستی سەدرییەكان بەرانبەر ئەو لیستانەی كە بڕیارە هاوپەیمانییان لەگەڵدا دروست بكەن و لە رێگەی دزەپێكردنی هەڵوێستێك و پاشان ڕەتكردنەوەی ویستویانە سەدرییەكان ئاگادار بكەنەوە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

راپۆرتێكی رۆژنامەكە (21ی كانونی یەكەمی 2021) كە "ناس كورد" خوێندوویەتییەوە ئەوە دەخاتەڕوو دزەپێكردنی ئەو لێدوانەی گوایە بارزانی دژی نوێكردنەوەی سەرۆكایەتی حەلبوسییە لە پەرلەمانی نوێ و پاشان رەتكردنەوەی، بۆ سەرنجڕاكێشانی سەدرییەكانە كە نزیكن لە بەرەی محەمەد حەلبوسی و بڕیارە ببنە هاوپەیمانیان و دەیانەوێت لە رێگایەوە ناچاریان بكەن دانوستان لەگەڵ پارتی خێراتر بكەن. 

 

بەگوێرەی راپۆرتەكە پارتی دیموكراتی كوردستان هەوڵی زۆر دەدات دوو خاڵ بقۆزێتەوە لە بەرژەوەندی خۆی كە ئەوانیش پەرتەوازەیی شیعەكان و بەدەستهێنانی زۆرینەیەكی گەورەیە لە كوردستان ئەمە جگە لە بارودۆخی ناوخۆی یەكێتی، لەم میانەیەشدا چاوی لەسەر سەرۆكایەتی كۆمارە كە بكەوێتە دەستی. 

 

هەر لەم میانەیەشدا رۆژنامەكە دەڵێت پاش دانوستانی پارتی و سەدر، بڕیارە شاندێكی باڵای "چوارچێوەی هاوئاهەنگی" شیعە سەردانی هەولێر و سلێمانی بكەن بۆ دیداری هەردوو حیزب، ئەمەش دوای ئەوەیە هوشیار زێباری سەردانی هادی عامری سەرۆكی فەتحی كرد.