ناس کورد-
لە دوای دابەزینە بەرچاوەکەی دوێنێی بەهای لیرە، ئەمڕۆ بەهای دراوە تورکیەکە جوڵەیەکی پێچەوانەی کرد و نرخەکەی بەڕێژەی زیاتر لە 20% بەرزبووەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ئەمڕۆ سێشەممە 21ی کانونی یەکەمی 2021، بەهای لیرەی تورکی دوای ئەوەی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد، بەڵام ئەمجارە بەهاکەی بەرزبووەوە و لەئێستادا 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 350 لیرەیە.
دوێنێ دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021، بەهای لیرە بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و 100 دۆلار بەرامبەر هەزار و 750 لیرە مامەڵەی پێوەکرا.
نرخى لیرە ئەمساڵ بە نزیکی نیوەى بەهاکەى بەرانبەر دۆلار لەدەستداوە و رێژەى هەڵاوسانیش زیاتر لە 21٪ هەڵکشاوە.