ناس کورد-
ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی هۆشداری دەدات لەوەی گۆڕاوی ئۆمیکرۆنی ڤایرۆسی کۆرۆنا خێراتر لە جۆری دەلتا بڵادەبێتەوە و ئەو کەسانەش توش دەکات کە پێشتر ڤاکسینیان وەرگرتووە یاخود پێشتر توشبوو بوون.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەگوێرەی ئاژانسی ڕۆتەرز تێدرۆس ئادهانۆم، بەڕێوبەری گشتیی ڕێکخراوی تەندروستیی جیهانی ڕایگەیاند، " بەڵگەی بەردەوام هەن لەسەر ئەوەی ئۆمیکرۆن زۆر خێراتر لە جۆری دەلتا بڵاودەبێتەوە و ئەوانەشی ڤاکسینیان وەرگرتووە یاخود دوای توشبوونیان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە هەر توش دەبن."
ئاماژەی بەوەشکرد، "چین کە سەرچاوەی سەرهەڵدانی ڤایرۆسەکە بوو، دەبێت ڕوون و ئاشکرا بێت لەو زانیاری و داتایانەدا کە پەیوەستن بە سەرچاوەی دروستبوونی ڤایرۆسەکەوە، تاوەکو یارمەتیدەر بێت لە کۆتایی هێنان بە پەتاکە."
هاوکات سۆمیا سوامینەیثن، بەڕێوبەری زانایانی ڕێکخراوەکە ڕایگەیاندووە، " نابێت خێرا بڕیار بدەین لەسەر ئەوەی مەترسی ئۆمیکرۆن لە مەترسیی جۆرەکانی پێشووتری ڤایرۆسی کۆرۆنا کەمترە، بەتایبەت کە ژمارەی توشبووان لە زیادبووندایە و بەوەش سەرجەم سیستمە تەندروستییەکان لەژێر فشاردا دەبن."