گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

حکومەتی هەرێم تەرمی 16 کۆچبەر دەهێنێتەوە

2021.12.20 - 23:29
App store icon Play store icon Play store icon
حکومەتی هەرێم تەرمی 16 کۆچبەر دەهێنێتەوە

ناس کورد-

حکومەتی هەرێم تەرمی 16 کۆچبەری خەڵکی هەرێمی کوردستان کە لە ئاوی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا خنکابوون دەهێنێتەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

جوتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی هەرێم لە ڕاگەیەنراوێکدا (20ی کانونی یەکەمی 202) دەڵێت، "لەسەر ئەرکی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و لە ڕێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێرەوە، کاژمێر 3:45 خولەکی بەرەبەیانی ڕۆژی ھەینی (24ی کانونی یەکەمی 2021) تەرمی ئەو 16 قوربانییەی کە لە ئاوی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا لە ڕۆژی 24ی تشرینی دووەمی 2021) بەهۆی نوقمبوونی بەلەمەکەیانەوە گیانیان لەدەستدا دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.،


دەشڵێت، "گەڕاندنەوەی ئەو تەرمانە بەهۆی دواکەوتنی پرۆسەی ناسینەوە و پشتڕاستکردنەوەی پەنجەمۆرکانیان ماوەی مانگێک دوا کەوت، کە ئەوەش بە هەماهەنگی لە نێوان نووسینگەی سەرۆکی حکومەتی هەرێم و وەزارەتی ناوخۆ و فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوە و نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم لە فەرەنسا لەگەڵ وەزارەتی داد و ناوخۆ و پۆلیس و تیمی لێکۆڵەرەوەی فەرەنسا بەڕێوەچوو."


حکومەتی هەرێمی کوردستان "وێڕای ئاراستەکردنی پرسە و سەرەخۆشی خۆی بۆ کەسوکاری ئەو قوربانییانە، داوا لە هاونیشتمانیانی خۆشەویست دەکات کە نەکەونە داوی کەسانێک کە بازرگانی بە مرۆڤ دەکەن و جەختیش لەسەر ئەوە دەکاتەوە کە ئەو قاچاخچی و کەسانەی کە فریوی هاونشتمانیانمان دەدەن بۆ ئەوەی وڵات بەجێبهێڵن، بێ وەڵام بەجێ ناهێڵێت و ڕووبەڕووی یاسایان دەکاتەوە تاوەکو بە سزای خۆیان بگەن."