ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی هەولێر بڕیاری دا سبەینێ لە سەرجەم پەروەردەکانی پارێزگاکە جگـە لە ئیدارەی سـەربەخۆی سـۆران پشـوو دەبێت، ئەوەش لە پێناو پاراستنی سەلامەتی گیانی قوتابییان و مامۆستایان.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بڕیارەکەى پەروەردەی هەولێر بەهۆی گەیشتنی شەپۆلێکی تری بارانی بەخوڕ و هەورەبروسکەیە بۆ ناوچەکە و مەترسی هەڵسانی لافاوی لێ دەکرێت.
ئومێد خۆشناو جەختی کردەوە کە "پشووەکە قوتابخانە حکومی و تایبەتەکانیش دەگرێتەوە".
هاوکات بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر ڕایگەیاند، پاش وەرگرتنی رەزامەندی بەڕێزان جەنابی وەزیری پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان و پارێزگاری هەولێر وەک ئامادەسازیی بەمەبەستی پاراستنی سەلامەتی گیانی مامۆستایان و قوتابیان لەهەر ئەگەرێکی نەخوازراوی کەشوهەوا، سبەی سێشەممە ٢١ی١٢ ی ٢٠٢١ ، لەسەرجەم ناوەندەکانی خوێندن بە (حکومی و ناحکومی) لە سنوری بەرێوەبەرایەتی گشتیی پەروەردەی هەولێر جگە لەپەروەردەکانی سنوری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران پشووی فەرمی دەبێت."