کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ناس کورد- پەرلەمانی کوردستان بە دەنگدانی نهێنی سەرۆکێکی نوێی بۆ خۆی هەڵبژارد و ڕێواز فایەق لە پشکی یەکێتی بووە سەرۆکی نوێی پەرلەمانى کوردستان. . ڕێواز فایەق کە کە کاندیدی فەرمی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان بوو بۆ وەرگرتنی ئەو پۆستە دەنگى 72 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا، شادی نەوزاد، تاکە ڕکابەرەکەى بۆ پۆستى سەرۆکى پەرلەمان، کە کاندیدێکی سەربەخۆ بوو دەنگى تەنها 16 پەرلەمانتارى بەدەستهێنا، لەگەڵ نۆ دەنگى هەژمار نەکراو. .. له ده‌ستپێكی خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان، ڤالا فه‌رید، وه‌ك سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌ستبه‌كاربوو، به‌ڵام به‌گوێره‌ی رێككه‌وتنی پارتی و یه‌كێتی ئه‌و پۆسته پشكی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستانە، بۆیە ئەمڕۆ ئەو پۆستە ئاڵوگۆڕکرا و ڕێواز فایەق بوو بە سەرۆکى نوێ پەرلەمانى کوردستان و هەریەک لە مونا قەهوەچى و هێمن هەورامى وەک جێگرى لە پۆستەکەى خۆیان مانەوە. . .