ناس کورد-
بەبڕیاری سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان، 424 ده‌رچووی كۆلیژه‌كانی پزیشکی گشتیی له زانكۆكانی هه‌ولێری پزیشكی، سلێمانی، دهۆك و كۆیه، بۆ ساڵی خوێندنی 2020-2021، له‌سه‌ر میلاكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی، به‌ناونیشانی پزیشكی نیشته‌جێیی خولاو، داده‌مه‌زرێندرێن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
ڕۆژی 1ی کانونی یەکەمی 2021، بڕیار درا بە دامەزراندنی سێ یەکەمەکانی سەر ئاستی کۆلیژ و بەشەکانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان لە دەرچووانی ساڵی خوێندنی 2016-2017 لە سەر میلاکی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی.
ئامانج ره‌حیم سكرتێری ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێم له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، بە نووسراوی سکرتاریەتی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 15580 لە رۆژی 12-12-2021 بڕیارەکە بە فەرمی ئاڕاستەی هەردوو وەزارەتی (خوێندنی باڵا وتوێژینەوەی زانستی و دارایی و ئابووری) کرا بۆ جێبەجێکردنی، بەم نزیکانەش بەکەمەکان لە لایەن زانکۆکانەوە ئاگادار دەکرێنەوە بۆ دەستکردن بە مامەڵەی رۆتینیی دامەزراندنیان.