گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

نوێ

هۆشدارییەک بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێک.. ’’بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین نەیەنەوە’’

2021.12.20 - 14:05
App store icon Play store icon Play store icon
هۆشدارییەک بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتێک.. ’’بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین نەیەنەوە’’

ناس کورد- 

وەزارەتی دادی هەرێم نوسراوێکی ئاڕاستەی فەرمانگەکانی سەر بە وەزارەتەکەی کردووە و هۆشداری دەدات هەر فەرمانبەرێک ڤاکسین وەرنەگرێت ئەوا لەدوای 1 - 1 - 2021 ناتوانێت دەوام بکات. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە نوسراوەکەدا کە واژۆی فەرسەت ئەحمەد وەزیری دادی ھەرێم لەسەرە و (15ی کانونی یەکەمی 2021) دەرکراوە، ئاڕاستەی ھەریەک لە ئەنجومەنی شورای ھەرێم، سەرۆکایەتی دەستەی سەرپەرشتیاری دادیی، سەرۆکایەتی داواکاریی گشتیی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی پەیمانگای دادوەریی، بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تۆمارکردنی خانووبەرە و بەڕێوەبەرایەتی گشتیی فەرمانگەکانی داد کردووە. 

 

لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەکراوە، " ھەر فەرمانبەرێک تا سەری ساڵی نوێ ڤاکیسنی وەرنەگرتبێت، ناتوانێت لە کارەکەی بەردەوام بێت." 

 

ئەوەش هاتووە، " پێویستە تا 1ی کانوونی دووەمی 2021، فەرمانبەرانی ھەردوو راژەی شارستانیی و سەربازیی ڤاکسین وەربگرن و بەپێچەوانەوە بەپێی یاسای تەندروستیی گشتیی و بەرزەفتی فەرمانبەرانی دەوڵەت (قـانون إنضباط مـوظفــي الـدولــة) مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت." 

 

بەگوێرەی نوسراوەکە، " هەر لە دوای ئەو وادەیە، ھیچ ھاووڵاتییەک ناتوانێت سەردانی فەرمانگەکان بکات بە مەبەستی راییکردنی مامەڵە، بەبێ وەرگرتنی ڤاکسین." 

 

me_ga.php?id=4830