ناس کورد-
پۆلیسی سلێمانی ڕایگەیاند، ئه‌و دوو تۆمه‌تباره ده‌ستگیركران كه هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر دوكانێك له شاری سلێمانی و ته‌قه‌یان له‌خاوه‌نی دوكانه‌كه كردبوو.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای ئه‌وه‌ی دوو تۆمه‌تبار هه‌ڵیانكوتابووه سه‌ر دوكانێك له‌گه‌ڕه‌كی به‌ختیاری شاری سلێمانی و ته‌قه‌یان له‌خاوه‌نی دوكانه‌كه كردبوو، ه ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌و به‌دواداچوون بۆ دۆزینه‌وه‌و ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان ئه‌نجام درا و مه‌فره‌زه‌كانی بنكه‌ی پۆلیسی به‌ختیاری توانیان له‌ماوه‌یه‌كی كه‌مدا هه‌ردوو تۆمه‌تبار (د، ر، م) له‌دایكبووی 1965 و (أ، د، ر) له‌دایكبووی 1999 ده‌ستگیربكه‌ن."
ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌كاتی ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كاندا ده‌ستیش گیرا به‌سه‌ر ئوتۆمبێل و دوو چه‌ك له‌جۆری ده‌مانچه كه تۆمه‌تباران له‌كاتی تاوانه‌كه‌یاندا به‌كاریانهێنابوو."
ئەوەشی خستووەتەڕوو، "له‌ئێستادا هه‌ردوو تۆمه‌تباری ناوبراو به‌بریاری دادوه‌رو به‌پێی مادده‌كانی (405) و (31) له‌یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراون‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه."