گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

پلەکانی گەرمی دادەبەزن

کەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

2021.12.20 - 11:12
App store icon Play store icon Play store icon
کەشناسیی هەرێم هاتنی شەپۆلێکی بەفر و بارانی ڕاگەیاند

ناس کورد- 

بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم ڕایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ شەپۆلی باران بارین دەست پێدەکاتەوە و سبەینێش بەفر لە ناوچە شاخاوییەکان دەبارێت پلەکانی گەرمی نزم دەبنەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسیی هەرێم (دووشەممە 20ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، " ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەمم باران بارین دەست پێ دەکات و لە شەودا تەواوى ناوچەکەمان دەگرێتەوە." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، " لە بەرەبەیانى رۆژى سێشەممە بارستە هەوایەکى سارد ڕوو لە ناوچەکەمان دەکات و پلەکانى گەرما نزم دەکاتەوە، بەفر بارینیش لەسەر ناوچە شاخاوییە بەرزەکان دەست پێدەکات."

 

هاوکات ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی، دەڵێت، " سبەی ئێوارە بەدواوە بۆ ئێوارەی رۆژی چوارشەممە، لە پێنجوێن، ئامێدی، چۆمان کانی ماسی، بەرزنجە، مێرگەسوور  شارباژێر، ناوچە شاخاوییەکانی گۆیژە و ئەزمەری شاری سلێمانی ئەگەری بەفر بارین هەیە و زۆرترین رێژەی بەفربارین پێشبینی دەکرێت بۆ ناوچە شاخاوییەکانی پارێزگای ھەولێر و دھۆک و ئیدارەی راپەرین بەرێژەی 15 تا 45 سانتیمەتر بێت."

 

No photo description available.

 

May be an image of text

May be an image of text

May be an image of text


May be an image of text

May be an image of monument and text