گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

بزانە پیاوەکە چی کردووە

ڤیدیۆی خیانەتی پیاوێک لە ژنەکەی تیکتۆکی تەنیوە

2021.12.20 - 09:42
App store icon Play store icon Play store icon
ڤیدیۆی خیانەتی پیاوێک لە ژنەکەی تیکتۆکی تەنیوە

ناس کورد- 

 

لە ڕووداوێکی سەیردا پیاوێک کە بە بیانووی نەخۆشی خۆی لە گەشتکردن لەگەڵ ژنەکەی دەدزێتەوە، بەڵام ژنەکەی لە کامێرای چاودێرییەوە دەیبینێت کە کچێکی بردووەتەوە ماڵەوە. 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەگوێرەی ڕۆژنامەی "سەن"ی بەڕیتانی، ژنیک گرتە ڤیدیۆییەکی هاوسەرەکەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تیکتۆک بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، هاوسەرەکەم خیانەتی لێکردووم"، چونکە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت پیاوەکە ماچی ژنێکی دیکە دەکات. 

 

ژنەکە دەڵێت، "پلانمان دانابوو گەشتێکی خێزانی بکەین، بەڵام هاوسەرەکەم وتی نەخۆشم و لەگەڵمدا نەهات، بەڵام دواتر لە ڕێگەی کامێرای چاودێری ماڵەکەمانەوە ڕاستییەکەم بۆ ئاشکرا بوو." 

 

وەک لە گرتە ڤیدیۆکەدا دەرکەوتووە، پیاوەکە لەگەڵ ژنێکدا لە ماڵەکە هاتوونەتە دەرەوە و لەبەردەم دەرگا ماچی ژنەکە دەکات و ماڵئاوایی لێ دەکات، ژنەکە دەڵێت، "هاوسەرەکەم خۆی کامێراکەی داناوە، بەڵام هەر لە بەردەم کامێراکەدا ماچی خۆشەویستەکەی کرد." 

 

ڤیدیۆکە کاردانەوەی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان لێکەوتووەتەوە و لە هەژماری ژنەکە زیاتر لە پێنج ملیۆن بینەری هەبووە.