گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

وێنە؛ رێوشوێن بۆ رێگرى لە دروستبوونى لافاو لەهەولێر دەگیرێتەبەر

2021.12.19 - 20:35
App store icon Play store icon Play store icon
وێنە؛ رێوشوێن بۆ رێگرى لە دروستبوونى لافاو لەهەولێر دەگیرێتەبەر

ناس کورد-

 

شارەوانى هەولێر بەدرێژایی 600 مەتر ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆى پاککردەوە و نزیکەی 10 مەتری لە ڕێڕەوی ئاوەڕۆ وەرگرتن فراوان کرد، ئەوەش بەمەبەستى رێگرى لە لافاو.

 

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

بەپێی راگەیەنراوێکى شارەوانى هەولێر (یەکشەممە 19ى کانونی یەکەمی 2021)  کە دەست "ناس کورد" کەوتووە، تیمەکان  لە سنوری سەرجەم ئەو گەڕەکانەی کە دووچاری لافاو هاتوون بەردەوامن لە کاری پاککردنەوە و شووشتن و فراوانکردنی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ.

 

دەقى راگەیەنراوەکە:

 

کاری فراوانکردن و بەرزکردنی ساتر لە ڕێڕەوی ئاوەڕۆی کەندەکانی گردجووتیار کۆتایی هات

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لەڕێگەی تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاری و ژینگەپارێزی، سەرجەم شارەوانییەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی ئەندازەی پارکەکان و فەرمانگەی پارکی سامی عبدالرحمن، لە سنوری سەرجەم ئەو گەڕەکانەی کە دووچاری لافاو هاتوون بەردەوامە لە کاری پاککردنەوە و شووشتن و فراوانکردنی ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ.

 

لە سەرەتای کارکردن تاوەکو ئەمڕۆ یەک شەممە 19/12/2021 تیمەکانمان وێڕای پاککردنەوەی بەشێکی زۆری پاشماوەکان و شووشتنی ماڵەکان کۆڵانەکان، بەدرێژایی 600 مەتر ڕێڕەوەکانی ئاوەڕۆ وەرگرتنیان پاککردووەتەوە و نزیکەی 10 مەتریان لە ڕێڕەوی ئاوەڕۆ وەرگرتن فراوان کردووە و نزیکەی 5 مەتر لە ساتری کەندەکانیش بەرزکراون.

 

سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر، لە ڕێگەی تیمەکان بەردەوام دەبێت لە جێبەجێ کردنی ڕێکارەکانی پارێزگاری لە دروست بوونی لافاو.

 

ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر

May be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of 2 people and outdoorsMay be an image of 2 people and outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of natureMay be an image of outdoorsMay be an image of outdoorsMay be an image of 1 person and roadMay be an image of roadMay be an image of outdoorsMay be an image of 1 person and outdoors