گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

زانیاریی زیاتر

بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی سێ کەس سوکایەتی بە مێردمنداڵێک دەکەن و ڤیدیۆکەی بڵاودەکەنەوە

2021.12.19 - 14:23
App store icon Play store icon Play store icon
بەڤیدیۆ؛ لە سلێمانی سێ کەس سوکایەتی بە مێردمنداڵێک دەکەن و ڤیدیۆکەی بڵاودەکەنەوە

ناس کورد-

مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را سێ تۆمه‌تباریان ده‌ستگیركرد كه‌ سوكایه‌تیان به‌مێردمنداڵێك كردبوو، دواتر ڤیدیۆکەیان له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكردبووه‌وه‌.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی (یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021) ڕایگەیاند، "دوای‌ بڵاوبوونه‌وه‌ی‌ گرته‌یه‌كی‌ ڤیدیۆیی له‌تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان كه‌ سێ تۆمه‌تبار سوكایه‌تی‌ به‌مێردمنداڵێك ده‌كه‌ن، له‌ماوه‌یه‌كی‌ كه‌مدا هه‌رسێ تۆمه‌تباره‌كه‌ له‌لایه‌ن مه‌فره‌زه‌كانی‌ بنكه‌ی‌ پۆلیسی‌ سه‌را دۆزرانەوە ده‌ستگیرکران." 

 

ئاماژەی بەوەشکردووە، "له‌ئێستادا هه‌رسێ تۆمه‌تبار (ه، ر، س)، (ه، ئـ، ف)، (س، ص، ع) به‌بڕیاری‌ دادوه‌ر ڕاگیراون‌ و لێكۆڵینه‌وه‌ له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه‌."