گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

ئاڵۆزییەکانى کەنداو بەردەوامن

ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات

2019.07.11 - 10:41
App store icon Play store icon Play store icon
ئەمریکا هۆشداری بە ئێران دەدات

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

ناس کورد- بەرپرسێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن) و حکومەتی بەڕیتانیاش رایانگەیاند، هێزە دەریاییەکانی ئێران هەوڵیانداوە دەست بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری بەڕیتانیادا بگرن، ئێرانیش ڕەتیدەکاتەوە هەوڵێکی لەو شێوەیان دابێت. . بەرپرسێکی پنتاگۆن کە ناوەکەی ئاشکرا نەکردووە ڕاگەیاندووە، دوێنێ چوارشەممە، پێنج کەشتیی سەربازی ئێران لە باکوری گەروی هورمز لە کەشتییەکی نەوت هەڵگری بەڕیتانی نزیکبوونەتەوە و پاش هۆشداریدان پێیان دوورکەوتونەتەوە. . ئەو بەرپرسەی پنتاگۆن ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کارەی ئێران دەستدرێژیکردنە بۆ سەر ڕێڕەوەکانی گواستنەوەی نەوت. . هاوکات حکومەتی بەڕیتانیاش ئەو هەواڵەى پشتڕاست کردەوە و وتى، سوپای پاسداران هەوڵیداوە دەستبەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری وڵاتەکەیاندا بگرێت، بەڵام دوای ئەوەی یەکەی چاودێری هێزی دەریایی بەڕیتانیا ئاگاداری هێزەکەی ئێرانی کردووەتەوە، دوورکەوتوونەتەوە. . لەبەرامبەر وتەکانی ئەو بەپرسەی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا، هێزە دەرییاییەکانی سوپای پاسداران ڕەتیانکردووەتەوە کارێکی لەوشێوەیان کردبێت و ڕایانگەیاند، گەڕانی کەشتییە سەربازییەکانیان لە ئاوەکانی کەنداوی فارسدا بەردەوامى هەیە بۆ چاودێریکردنی دۆخی ناوچەکە، بەڵام لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا بە هیچ شێوەیەک ڕوبەڕوی کەشتی بەڕیتانیا نەبوونەتەوە. . ئەمە لەکاتێکدایە لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا هێزە دەریاییەکانی بەڕیتانیا دەستیان بەسەر کەشتییەکی نەوتهەڵگری ئێرانیدا گرت و تائێستا ئازادیان نەکردووە، ئەوەش ناکۆکییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتەی زیاتر کردووە. . لەلایەکى ترەوە، سێرگى ڕیابکوف، جێگرى وەزیرى دەرەوەى ڕوسیا ئاماژەى بەوەکردووە، بارودۆخى گەروى هورمز و ناوچەکە لە خراپی و ئاڵۆزیدایە، ئامادەیی ڕوسیاشی پیشاندا بۆ ئەوەى هاوکار دەبێت بۆ هێور کردنەوەى دۆخى ناوچەکە. . .