گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

کەشوهەوا

لێزمەباران و تەرزە و هەورەبروسکەی بەهێز لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

2021.12.19 - 11:44
App store icon Play store icon Play store icon
لێزمەباران و تەرزە و هەورەبروسکەی بەهێز لە هەرێم دەستپێدەکاتەوە

ناس کورد-

بەپێی پێشبینییە کەشناسییەکان، سبەینێ لێزمەباران و تەرزە و هەورە بروسکە لە سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەستپێدەکاتەوە و ئەگەری دروستبوونی لافاویش هەیە.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ئاراس جەبار، کەشناسی دیاریی هەرێمی کوردستان لە ڕوونکردنەوەیەکدا (19ی کانونی یەکەمی 2021) دەڵێت، دوانیوەرۆی سبەینێ دووشەممە (20ی کانونی یەکەمی 2021) ھەرێمی کوردستان دەکەوێتەوە ژێر کاریگەری نزمەپاڵەپەستۆیەکی ناسەقامگیری دەریای سوور و ناوەڕاست، سەرەتاش لە کاتەکانی دوای نیوەرۆ لە سنوری پارێزگای دھۆک و سنوری ئیدارەی گەرمیانەوە دەستپێدەکات کە خۆی لە چالاکبوونی با و تاوە باران و ھەورە تریشقەدا ئەبینێتەوە لەکاتەکانی ئێوارە و شەودا کاریگەری فراوان و چالاک ئەبێت بۆ سەرجەم ناوچەکان بەشێوەی لێزمەبارانی پچر پچر و بارینی تەرزە لەھەندێ ناوچەدا ھاوکات ڕوودانی ھەورە تریشقەی توند و خێرای با چالاکتر ئەبێت لە ئاراستەی باشوری رۆژھەڵاتەوە بەخێرای 20 تا 45 کیلۆمەتر زیاتر لە کاتژمێرێکدا."

 

دەشڵێت، "ئەم ناسەقامگیریە لەم قۆناغەدا کە خۆی لەبارانی بەلێزمە و ھەورەتریشقە و زیادبوونی خێرای با ئەبینێتەوە تا بەرەبەیانی رۆژی سێشەممە بەردەوامی ئەبێت و زۆرترین بری بارانیش پێشبینی دەکرێت لە سنوری ئیدارەی راپەرین ببارێت دواتر کاریگەری نامێنێت".

 

ئاراس جەبار باسی لەوەشکردووە کە "ئەگەر ھەیە لەھەندێ ناوچەدا بارانی زۆر ببارێت لافاوی لێبکەوێتەوە و لەھەندێ ناوچەشدا لە ئاستی پێشبینیکراودا باران نەبارێت."


جەختی کردووەتەوە کە "لە کاتەکانی شەو درەنگ بۆ بەرەبەیانی ڕۆژی سێشەممە کاریگەری بارستە ھەوای ساردی سیبیریا لەسەر ناوچەکە زاڵتر ئەبێت و پێشبینی بەفر بارین بە رێژەی کەم لە ناوچە شاخاویەکان و سەنتەری ئەو قەزا و ناحیانە ئەکەین لەناوچە سنوریەکاندا کە بەرزیان زیاترە لە 1100 مەتر بۆ 1200 مەتر لە ئاستی ڕووی دەریا، بە نمونە وەک سەنتەری قەزای پێنجوێن و بەرزنجە و شاخی ئەزمەر و گۆیژەی شاری سلێمانی، سەنتەری قەزای ئامێدی بەگشتی لەو بەرزیەی ئاماژەمان پێکرد پلەکانی گەرما گونجاو ئەبێت بۆ بەفر بارین".