ناس کورد-
بڕێارە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی پارتی دیموکراتی کوردستان بگاتە سلێمانی و لە دەباشان لەگەڵ مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆببێتەوە.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
بەپێی زانیارییەکانی ناس کورد، بڕيارە لە کۆبوونەوەکەدا هەڵبژاردنەکانی عێراق و پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق و پرسی هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستان و چەندین دۆسیەی دیکە تاوتوێ بکرێت.
شاندەکەی پارتی بە سەرۆکایەتی فازڵ میرانی، سکرتێری مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان و ئەندامیێتی ئەندامانی مەکتەبی سیاسیی پارتی کە لە مەحموود محەممەد، جەعفەر ئێمینکی، زەعیم عەلی، عیزەدین بەرواری، عارف تەیفوور، رێبوار یەڵدا، ھەروەھا ئەندامانی سەرکردایەتیی، عەلی حوسێن و خەسرەو گۆران دەبێت.