گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

تەندروستی: کۆرۆنا هێشتا مەترسییە و ڕێکارەکانیش سوک ناکرێن

2021.12.19 - 10:23
App store icon Play store icon Play store icon
تەندروستی: کۆرۆنا هێشتا مەترسییە و ڕێکارەکانیش سوک ناکرێن

ناس کورد-

وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئاشکرای کرد، مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا هێشتا چالاکە و ڕەتی دەکاتەوە هیچ پێشنیازێک هەبێت بۆ سوککردنی ڕێکارەکان.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

ڕیاز حەلفی، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی گشتیی تەندروستیی بە ئاژانسی فەرمیی عێراقییەی (19ی کانونی یەکەمی 2021) گوت، "دابەزینی بەردەوامی ئاماری توشبوون و مردن بە کۆرۆنا لە عێراق بەڵگە نییە لەسەر کۆتایی پەتاکە و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی" و ڕوونیکردەوە کە "وڵاتان بە دەست بەرزبوونەوەى ئامارەکە دەناڵێنن و عێراقیش پارێزراو نییە لە گەڕانەوەى ئەو پەتایە و سەرهەڵدانی شەپۆلی چوارەم."

 

باسی لەوەشکرد، "تائێستا هیچ بڕیارێک یاخود هەموارێک نییە لەبارەى سوککردنی ڕێکار و خۆپارێزییەکان."

 

دوێنێ عێراق تەنها 182 حاڵەتی کۆرۆنای لە سەرانسەری وڵات تۆمار کرد لەگەڵ نۆ حاڵەتی مردن بە نەخۆشییەکە.