گه‌ڕان

Shadow Shadow
سیاسه‌تی

یەكەمجارە بەبێ هاوكاری

تالیبان بودجە دادەنێت و گۆڕانكاریی لە موچەدا دەكات

2021.12.18 - 23:44
App store icon Play store icon Play store icon
تالیبان بودجە دادەنێت و گۆڕانكاریی لە موچەدا دەكات

ناس كورد_

وەزارەتی دارایی حكومەتی تالیبان ڕایگەیاند بۆ یەكەمجار لە ماوەی 20 ساڵی ڕابردوودا بودجەیەك دادەنێت كە هیچ پشت بە هاوكاری وڵاتانی كۆمەكبەخش و دەرەوە نابەستێت و هەوڵیش دەدات موچە كەڵەكەبووەكان بدات.

کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە   

 

وتەبێژی وەزارەتی دارایی حكومەتەكەی تالیبان والی حەقمان لە چەند لێدوانێكدا بۆ میدیای وڵاتەكەی كە "ناس كورد" بینیویەتی (18ی كانونی یەكەمی 2021) باسی لەوەكردووە بودجەكە تا كۆتایی 2022 دەبێت و پشت بە داهاتی ناوخۆ دەبەستێت و دەڵێت "پێمان وایە دەتوانین بە داهاتی ناوخۆ بودجەیەك دابنێین". 

 

لەپاش گەڕانەوەی تالیبان بۆ حوكم لە ناوەڕاستی ئابی ئەم ساڵ هەموو هاوكارییە داراییەكان بۆ كابول ڕاگیراون، بودجەی ساڵی رابردووی وڵاتیش 1.75 ملیار یۆرۆ بووە بە نرخی ئێستای پارەی ئەفغانی كە سەرجەمی جگە لە 217 ملیار ئەفغانی كۆمەكی دەرەكی بووە، ئەوكاتیش هەر 90 ئەفغانی یەك یۆرۆ بووە بەڵام ئێستا 120 ئەفغانی ئەوجا یەك یۆرۆ دەكات.

 

وتەبێژەكەی دارایی دان بەوەدا دەنێت موچەی چەند مانگێكی فەرمانبەران نەدراوە، بەڵام ئەوان لە هەوڵدان بۆ خەرجكردنی بەر لە كۆتایی ساڵ و دەڵێت "ئێستا سیستمێكی نوێی موچە لە ئامادەكردندایە". 

 

هەندێك لە شارەزایانی ئابوری باسیان لەوەكردووە بودجەكەی تالیبان چارەكی بودجەی پێشوو دەبێت ئەگەر پشت بە كۆمەك نەبەستێت و هێشتاش دەروازە سنورییەكان و كاری قاچاخچێتی بەتەواوی كۆنترۆڵ نەكراوە.