ناس کورد-
بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، سبەینێ لە قوتابخانەکانی سنوری دارەتوو و قوشتەپە دەوام ڕادەگیرێت.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پەروەردەی دەشتی هەولێر ڕایگەیاند، سبەینێ یەکشەممە 19ی کانونی یەکەمی 2021، دەوام ئاساییە لە سنووری پەروەردەی دەشتی هەولێر، جگە لە قوتابخانەکانی سنووری دارەتوو و قوشتەپە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، "ڕۆژی دووشەممە دەوام ئاسایی دەبێتەوە لە سەرجەم قوتابخانەکانی سنووری پەرورەدەی دەشتی هەولێر."