ناس کورد-
لە ڕاگەیەنراوێکدا بەرگریی شارستانیی سلێمانی ڕایگەیاند، لە ڕووداوێکی سەیر و دەگمەن ئافرەتێک دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێ دەکەوێتە ناو تەوالێتی ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت، بەڵام قۆڵی تێدا گیر دەبێت و دوای دوو کاتژمێر توانیان ڕزگاری بکەن.
کەناڵی ناس کورد لە تێلیگرام جۆین بکە
دەقی ڕاگەیەنراوەکە:
پاش ئەوەی ئاگادارکراینەوە لە بوونی ڕوداوێکی سەیر و دەگمەن کە ئافرەتێک دوای ئەوەی مۆبایلەکەی لێ دەکەوێتە ناو تەوالێتی ماڵەکەی و هەوڵدەدات دەریبهێنێت بەڵام قۆڵی تێدا گیر دەبێت، تیمی ڕزگارکردنی بەرگری شارستانیی سلێمانی خێرا چوون بەهاناێەوە و دوای هەوڵێکی زۆر بەچەند شێوەیەک لە کۆتاییدا بە ناچاری لە ڕێگەی شکاندنی کاشی و سیفۆنەکەوە توانرا بە سەلامەتی ڕزگاری بکەن بێ ئەوەی عەزیەتی پێ بگات و لە ئێستا تەندروستی جێگیرە.